کانونی دوھەم 08, 2018 16:18 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ئێران بۆ  دانیشتنی ڕاوێژکاریی لە گەڵ  سێ  ئەندامی  یەکێتیی ئورووپا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : دانیشتنی ڕاوێژکاریی ئێران و سێ ئەندامی یەکێتیی ئوروپا ( ئینگلیز فەڕانسا و ئاڵمان ) سەبارەت بە بەرجام بەڕێوە دەچێت و بڕێک هەواڵەکان لەو بارەوە پووچ و بێ بنەمایە .

موحەمەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی  ئێران ئەمڕۆ  دووشەمە  لە پەراوێزی دانیشتنی  ئاسایشی  تاران  لە کوڕی پەیامنێراندا  وتی : بە  سەرەنج   بە گرینگایەتیەک  کە بەرجام  ئەم  ڕۆژانە  هەیەتی  و هەروەها  سیاسەتەکانی   تێکدەرانەی   ئەمریکا  لە هەمبەر    ئەو ڕێککەوتنە ، تاران پێشنیاری کرد   دانیشتنی  ڕاوێژکاریی لە نێوان  کۆماری ئیسلامی   ئێران  و   سێ ئەندامی  یەکێتیی  ئوروپا  سەبارەت  بە  بەرجام  بەڕێوە  بچێت . زەریف   ئاماژەی  کردە  هەوڵی   مێدیا   ڕۆژئاواییەکان  بە تایبەت  مێدیاکانی   ڕژیمی  زایونی  بۆ هەواڵ سازی  بێ بنەما  سەبارەت بە  ئەو دانیشتنە  و وتیشی : بە پێچەوانەی  هەواڵ سازیەکان ،  ئەو پرسە  پەیوەندیی  بە  پرسی  ناوخۆیی ئێران  نیە .   وەزیری  درەوەی   ئێران  هەروەها   وێڕای  ئاماژە  بە  کەڵک وەرگرتنی خراپی   ئەمریکا  لە ئاڵۆزیەکانی  ئەم دواییەی    ئێران  وتیشی :   سەرەڕای    گۆشار هێنان  کە لە    ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان لە لایەن  ئەمریکایەکانەوە  دژی نەتەوەی  ئێران  ئەنجام ئەدرێت  و شێوازگەلی ناشیاو  کە  هەیە ،  ئەمریکا  لەو  پرسە  تەریک کەوتەوە  و هەموو جیهانیان  بینیان  کە ئەندامانی ئەنجومەنی  ئاسایش سەبارەت بە  پاراستنی  بەرجام  و خۆبواردن  لە دەسوەردان لە کاروباری ناوخویی  ئێران  قسەیان کرد . زۆربەی  ئەند امانی  ئەنجومەنی  ئاسایشی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان  شەوی  شەمە   پێنجەمی  ژانویە  لە دانیشتنی  ئەو ئەنجومەنە  کە بە گوشاری  ئەمریکا   بۆ لێکدانەوەی  ڕووداوەکانی  ئەم  دواییە  لە  ئێران  بەڕێوە  چوو  لە بەردەم  ئەمریکا  ڕاوەستان  و ڕێگایان نەدا   واشنگتون لەو  دەرفەتە  بۆ گەیشتن  بە  ئامانجەکانی  بو وێنە  لاگری  لە  ئاژاوەگێڕان  لە ئێران  کەڵک وەربگرێت .

سەرپەیڤ