پێداگری لەسەر پێویستی مودێڕن کردنی سیستمی گەشتیاری ئێران و ئێراق
کاربەدەستانی ئێران و ئێراق جەختیان کرد لەسەر مودێڕن کردنی جۆرەکانی گەشتیاری بە تایبەت پیزیشکی و گەشتیاری دوو لایەنە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " موحەمەد موحیب خودایی " جێگری گەشتیاری ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگی و گەشتیاریی ئێران و مەحموود یەعقووبی بەرڕێوە بەری گشتیی گەشتیاری ئێراق ڕۆژی دووشەمە لە دیداری لە بەغدا پەیوەندی و هاوکاری زیاتر لە ڕابردووی نێوان بەشە دەوڵەتیەکانی دوو وڵات بۆ بەرنامە داڕشتن و گەڵاڵەی نەخشە ڕێگا بۆ چوون بۆ ناو قوناغی ڕێکخستنی گەشتیاری پیزیشکی و گەشتیاری بە پێویست ڕاگەیاند . خودایی و یەعقووبی هەروەها خوازیاری چاودێری کردن بە سەر چالاکی کە رتی تایبە ت و یاسامەند کردنی بە ئامانجی هاسانکاری و هەروەها کەم کردنی تێچووەکانی سەفەر و تۆڕەکان بۆ شاروومەندانی ئێرانی و ئێراقی بوون . خودایی هەروەها ئامادە یی کوماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری لە گەڵ ئێراق لە هه لمە تی بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە بەشی کەلەپووری فەرهەنگی و شوێنەواری مێژوویی ڕاگەیاند . ساڵانە نزیکەی چوار ملوێن ئێرانی بۆ زیاره ت کردن بۆ ئێراق و زیاتر لە ملوێنێک و 300 هەزار گەشتیاری ئێراقی بە مەبەستی زیاره تکاریی و گەشتیاری بۆ ئێران سەفەر دەکەن .