کانونی دوھەم 08, 2018 18:45 Asia/Tehran
  • چوونەسەری سەتا٦١ی بارستای بازرگانیی کاڵایی ئێران لەگەڵ یەکێتی ئوروپا

بارستای تیجارەتی کاڵایی ئێران بە بیست و هەشت وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئوروپا لە دە مانگی یەکەمی ساڵی٢٠١٧ گەیشتە١٦ملیاردو٦٠٠یۆرۆ کە لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوەیە لەساڵێک پێشتر(٢٠١٦) زیاتر لەسەتا٦١ گەشەی بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بەشی تاووتوێ ئابوورییەکانی ژووری بازرگانی، پیشەسازییەکان، کانگاکان و کشت و کاڵی تاران، ڕاپۆری دا؛ ڕادەی هەناردەی کاڵایی ئێران لە دە مانگی یەکەمی٢٠١٧ بۆ یەکێتی ئوروپا هەشت ملیارد و٢٤١ملوێن یۆرۆ و ڕادەی هاوردەی کاڵا لەو ناوچەیە هەشت ملیاردو ٤٠٧ ملوێن یۆرۆ بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هۆکاری سەرەکیی گەشەی بازرگانیی کاڵایی ئێران، دوو هێندە کرانی ڕادەی هەناردەی کاڵایی ئێران بۆ یەکێتی ئوروپا بووە کە لە تەرازی نگەتیڤی بازرگانیی ئێرانی کەم کردووە.

گومرکی ئێرانیش رۆژی ڕابردوو(یەکشەممە) ڕاپۆری دا: هەناردە نانەوتییەکانی ئێران لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵی هەتاوی(١٣٩٦) گەیشتە ٣١ ملیاردو٦٤٠ملوێن دۆلار.

زیاترین هەناردەی ئێران لەوماوەدا بۆ وڵاتانی چین، ئیمارات و عێراق ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ