نەقەوی حسەینی: کۆبوونەوەی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپایی تەنیا لەبارەی بەرجامە
وتە بێژی کۆمیسیۆنیی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران ، وتی: کۆبوونەوەی ئێران لەگەڵ سێی وڵاتی ئەوروپایی تەنیا لە بارەی بەرجامە و بەهیچ کلۆجێی لە بارەی مەسەلە نێو خۆییەکانیی ئێران نییە .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سبەیێنی (پینجشەممە٠ لە سەر بانگێستنیی " فیدریکا مۆگرینی" بەر پرسیی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانیی بەلجیک دەکات و لە بروکسێل لەگەڵ وەزیرانیی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لە ابرەی دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپیوەند بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاو بەس " بەرجام" وتوویژ دەکات . " محەممەد جەواد زەریف" ئەمرۆ چوار شەممە بۆ دیدار لەگەڵ " سرگئی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی مۆسۆ دەکات .
" حسەین نەقەوی حسەینی" رۆژی سێی شەممە لە وتوویژ لگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنیی ئێران ،بەڕاشکاوی وتی: بەداخەوە ژمارێک لە میدیا رۆژئاوایی و زایۆنیستییەکان گەرەکیانە وای بۆ بچن کە کۆبوونەوەی سێی قۆڵی ئێران لەگەڵ سێی وڵاتی ئەوروپایی بۆ دیاریکردنیی چارەنووسی بەرجام و مەسەلە نێو خۆییەکانیی ئێرانە .
وتە بێژی کۆمیسیۆنیی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران ، هەروەها وتی: ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا لەبارەی بەرجامە و کەسێک ئیزنی خۆوەردان لە کارو بار و مەسەلە نێو خۆییەکانیی ئێرانی نییە .
سەزیری دەرەوەی ئێران بەرلەوە وتبووی : کۆبوونەوەی ڕاویژکاریی ئێران و سێی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا (بەریتانیا ، فەرەنسا وئەلمانیا) لە بارەی بەرجام بەڕێوە دەچێت و ژماریک لە چەواشەکارییەکان لەم بارەوە بی بناغە بی بنەڕەتە .
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات .