کانونی دوھەم 15, 2018 13:52 Asia/Tehran
  • دەسپێکی دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی کۆنفڕانسی پەرلەمانە ئیسلامیەکان لە تاران

بیستەمین دانیشتنی کۆمەڵی گشتیی کۆنفڕانسی پەرلەمانە ئیسلامیەکانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکان و جێگرانی سەرۆکانی پەرلەمانەکان و شاندە پەرلەمانیەکان لە 44 وڵاتی ئەندام لە تاران دەستی بە کار کرد .

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەم دانیشتنەدا بە ئاماژە بەوەی کە هەموو وڵاتان پتانسێلی باشیان هەیە بۆهاریکاری گوتی : وڵاتە ئیسلامیەکان دەبێ لە هەمووی ئەو ساڵانەدا سەرنجی زیاتریان دابایە بەم بابەتە کە چۆن توانایی و پتانسێلی ئابووریی وڵاتە ئیسلامیەکان بکەوێتە پاڵی یەکترەوە .

لاریجانی وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم ڕێگایە دەبڕێ و یەکەمایەتی تاران بۆپێەوەندی ئابووری ، وڵاتانی ئیسلامیە .

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئیران هەروەها بە ئاماژە بە قەیرانی ترۆریسم لە ناوچەکەدا گوتی : ئەم پرسە گرفتاریی جدیی بۆ وڵاتانی ئیسلامیی بەدی هێناوە و دەبێ لە بەرامبەر ئەم دیاردەیەدا ، هەموان یەکگرتوو بن و تارانیش ئامادەی هاریکاری لە گەڵ هەموو وڵاتانی ئیسلامیە بۆ نەهێشتنی ترۆریسم .

لاریجانی بەدەربڕینی داخ و مخابن لە لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی : هیچ سەرۆک کۆمارێک نابێ سوکایەتی بە وڵاتانی دیکە بکات و ئەوە نەک هەر یارمەتیەک نادات بە دۆستایەتی وڵاتان ، بەڵکوو کەلێنەکانیش زیاتر دەکات .

دەست بەکار بوونی سێزدەهەمین کۆنفڕانسی پەرلمانەکانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سبەی سێشەممە دەست پێدەبێ و ئەم کۆنفڕانسە دوای نیوەڕۆی چوارشەممەش بە بڵاوکردنەنوەی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ .