لاوروف : پاڕاستنی بەرجام لە سەرەتی سیاسەتەکانی ساڵی دووهەزاروهەژدەی مسکۆیە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ، پاڕاستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی لە سەرەتی سیاسەتەکانی مسکۆ لە ساڵی دووهەزارو هەژدە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاشاتودەی " سرگئی لاوروف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆدوشەممە بە پیداگری لەسەر هەوڵی مسکۆ بۆ پاڕاستنی بەرجام وتی: هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی دوناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنی بەرجام گەش بینیەکان فرەتر ناکات ومەبەستی ناوبراو لەناوبردنی بەرجامە. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ڕوسیا وتی: ئەمریکا بۆ پێشبردنی مەبەست وئامانجە کانی خۆی دەس ئەدات بە کردەوەی نایاسایی لە بواری نێودەوڵەتی وکاتێک کە ناتوانێ وهەست دەکات کە دەوروڕۆڵی کەم بووەتەوە ، دەس ئەداته بایکوت کردنی نوێ. ترامپ ، دوازدەی ژانێڤەری هەڵپەسیردرانی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێرانی لە جێ بەجێ کرانی بەرجام درێژ کردەوەبەڵام وێڕای بایکوتەکان چواردەکەس وڕێکخراوی نوێ ، چوارمەرجی بۆ مۆرکرانی پەسەندکراوەکانی بەرجامی کونگرە دیاری کردکە ئەم شەرت ومەرجانە بەپێچەوانەی ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەیە.