کانونی دوھەم 15, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • ئامولیی لاریجانی: ئێران لەهەمبەر بایکۆتەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بێ دەنگ نابێ

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران، وتی: بایکۆت کرانی سەرۆکی دەزگەی وڵاتێک، بەزاندنی هەموو هێڵە سوورە نێودەوڵەتییەکانەو ئەمریکا دەبێ بزانێ کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر وەها کردەیەکدا بێ دەنگ نابێ.

ئایەتوڵڵا سادقی ئامولیی لاریجانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆڕی بەرپرسانی باڵای دادەوانی لە تاران، پەرەپێدرانی بایکۆتەکان بەبیانووی جۆراوجۆر لەوێنەی کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا زانی و وتی: ئەمریکا دەبێ بزانێ کە هەر ڕەفتارێکی دوژمنکارانە، کاردانەوەی هاوسەنگی خۆی لەلایەن ئێرانەوە لێ دەکەوێتەوە.

سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران، لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، درێژەی پەیمان شکێنییەکان و دوژمنایەتی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە کردەیەکی دووپات بووە، ناوبردو و وتی: مێژووی دوژمنایەتی ئەمریکا لەگەڵ ئێران چل ساڵانەو لەساڵانی ڕابردووشدا لەبەر گەشەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانو دەورگێڕانی لەناوچەدا، بارستای هەڕەشەو گوڕەشە و زەخت و گوشاری دوژمنکارانەی ئەمریکا زیاتر بووە.

ئایەتوڵڵا ئامولیی لاریجانی هەروەها بەئاماژە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ گۆڕینی بڕگەکانی بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، پێی داگرت: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) بۆ گۆڕان ناشێ و هیچ وڵاتێک ناتوانێ بەرجام گرێدراوی پرس و بابەتی دیکە لەوان پرسە پەرەڤانییەکانی ئێران بکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی هەینی(١٢ی ژانڤییە) هاوکات لەگەڵ درێژکرانەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران، چواردە کەسایەتی ودەزگەی ئێرانی بەبیانووی بەرنامەی مووشەکی و مافی مرۆیی خستە سەر پێڕستی بایکۆتەکانی خۆی.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها چوار مەرجی گۆڕینی بڕێک بڕگەی بەرجام، دەسڕاگەیشتن بە ناوەندە سەربازییەکان، هەمیشەیی کرانی بەرتەسکییەکان لە بەرجام و بایکۆت و لاوازکردنی توانای مووشەکیی ئێران بۆ مانەوەی ئەرمیکا لە بەرجامی دیاری کردووە.

سەرپەیڤ