کانونی دوھەم 15, 2018 21:17 Asia/Tehran
  • نیردرانی تیمی نێودەوڵەتی کۆمەڵی مانگی سوورلە ئێران بۆبەنگلادش

بەرێوەبەری کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگەی ئەسفەهان لەناوەندی ئێران ، وتی: تیمی چواردە کەسەی چاوەدێریەکانی تەندوروستی مانگی سووری ئەم پارێزگایە لەچوارچیوەی بەدی هاتنی مەبەست وئامانجەکانی کۆمەڵی مانگی سووروبەمەبەستی دانی خزمەتی مرۆڤ دوستانە بە ئاوارەکانی میانمار نیردرا بۆ بەنگلادش.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " موحسین مومنی " ئەمڕٶ دوشەممە وتی: ئەم تیمە پێکهاتووە لەپزیشک، پەرەستار ، کارناستی تەندوروستی ژینگە، کارناسی خواردن ، دەرون ناس ، کارناسی تەندوروستی دایک ومنداڵ وسەرەڕای ئەوە، پسپۆڕانی چڵک وهەویش بەهۆی پەرەی نەخۆشیەکانی چڵکی لەناوچە لەناوئەم تیمەدان. بەڕێوەبەری کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگەی ئەسفەهان وتی: تیمی چواردە کەسەی چاوەدیریەکانی تەندوروستی کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگەی ئەسفەهان بە بانگهێشتی ڕاگەیاندنی پێویستی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی خاچی سوور بۆ ناوچەی ڕوهینگیا لە سنووری میانماری بەنگلادش نیردراوە. موحسین مومنی" وتیشی: فەرمانبەریەتی تیمی چواردە کەسەی چاوەدێریەکانی تەندوروستی مانگی سووری پارێزگەی ئەسفەهان لەم قۆناخەدا چل وپێنج ڕۆژەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەتا ئێستاکە سەدو سیی تون کاڵای فریاکەوتن لە ڕێگەی کۆمەڵی مانگی سووری ، بۆ موسوڵمانانی ئاوارەی میانماری لە بەنگلادش ناردووە. بە هۆی پەلامارەکانی سەرکوت کارانەی سوپای میانمار بۆ سەر موسوڵمانانی ڕوهینگیا لە پارێزگەی ڕاخین ، لەڕٶژئاوای ئەم وڵاتە، کە لە بیست وپێنجی ئۆتی دووهەزاروحەفدە دەسپێکراوە، هەزاران کەس کوژرا ووبرینداری لێکەوتەوەوفرەتر لە هەشتسەد هەزارکەسی تریش ناچاربە هەڵاتن بۆ بەنگلادیش بوون. زۆربەری ئاوارەموسوڵمانەکانی ڕوهینگیایی لە بەنگلادش ، لەکه مبوونی خوراک ودۆخی نالەباری تەندوروستی لەڕەنج وکەسەردان.

سەرپەیڤ