کانونی دوھەم 16, 2018 10:32 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی سێزدەیەمین خولی کۆنفەرانسی نێوان پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی لە تاران

سێزدەهەمین کۆنفەرانسی نێوانپەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) بە ئامادە بوونی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆمار و "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە تاران کاری خۆی دەست پێ کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران، لەم کۆبوونەەیەدا سەرۆکان، جێگرانی سەرۆک پەرلەمانەکان و نوێنەرانی پەرلەمانی ٤١ وڵاتی ئیسلامی بەشدارییان کردووە.

سیزدەهەمین کۆنفەرانسی نێوانپەرلەمانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی سبەی (چوارشەممە) بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی دێنێ.

ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیەش چەندین کۆبوونەوە لە لێژنە هەمیشەیی و پسپۆڕییەکان و هەروەها لە کۆڕی گشتیی ئەم کۆنفەرانسە بە بەشداریی نوێنەران و کارناسانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوە پسپۆڕی و کارناسییەکان و هەروەها لێژنەکانی کارگێری و گشتیدا، باس و بابەتی وەک کاروباری سیاسی و پێوەندیی دەرەوەیی، مافی مرۆڤ، ژنان و کاروباری بنەماڵە، کاروباری مافەوانی و کەلتووری، وتووێژی ژیار و ئایینەکان، کاروباری ئابوری و ژینگە، بەشداریی ژنان لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها ئامادە کردنی ڕەشنووسی یەکجاری ئەم کۆبوونەوەیە خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

سەرپەیڤ