کانونی دوھەم 16, 2018 16:30 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکی پەرلەمانی قەتەر لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمڕۆ ئیرادەیەکی باش بۆ گەشەی هاوکاریەکان، لەنێوان ئێران وقەتەرهەیە ودەبێ بە کەڵک وەرگرتن لە بارستاوتواناییەکان لەسەر پەرەی هەمەلایەنەی پێوەندی تاران- دوحە هەوڵ بدرێت.

حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ " ئەحمەد بن عەبدوڵڵا بن زید ئال محمود" سەرۆکی پەرلەمانی قەتەر ،لە هەرجۆرە داسەپاندنی زەخت وگوشاربۆسەر دەولەت ونەتەوەی قەتەر ڕەخنەی گرت و وتی: ئەگەر وڵاتانی ناوچە بەتایبەت دراوسێکان پێکەوە ناکۆکیان هەیە، تەنیا دەبێ ئەم ناکۆکیانە بە وتووێژ چارەسەر بکرێت.

سەرۆک کۆمار بە ئیرادەی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پەرەی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ قەتەر ئاماژەی کرد و وتی: ئیران  رێگا نادات خەڵکی موسوڵمانی ئەم وڵاتە ، بکەونە ژێرزەخت وگوشارە ناحەق ونادادگەرانەکان.

ئەحمەد بم عەبدوڵڵا بن زید ئال محمود" سەرۆکی مەجلیسی قەتەر یش کە بۆ بەشداری کردن لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی هاتووە بۆ تاران ، لەدیدارلەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، وێڕای ڕێز گرتن لە هەڵوێست وپشتیوانیە کاریگەرەکانی تاران لەدەوڵەت ونەتەوەی قەتەر وتی: هەرئێستاکە پێوەندی تاران- دوحە  بەپێی دراوسییەتی بەرقەرارە ودەبێ هەوڵ بدرێت هەتا پێوەندیەکانی دوولایەن هەرچی زۆرترپەرە بستێنێت.

سەرۆک مەجلیسی قەتەر هەروەها پیداگری کرد: ئەمرۆ قەتەر بە هۆی یارمەتی وپشتیوانی دۆستانی خۆی بەتایبەت ئێران، پتەوتر وپاوەجێ تر لە ڕابردوو لە بەرانبەر ناحەزان وپیلانەکان ڕاوەستاوە.

عەرەبستان ، بەحرەین ، ئیمارات ومیسر لە پێنجەمی ژوئەنی دووهەزارو حەفدە بە هۆی هاوڕەوت نەبوونی دوحە لەگەڵ جەریانەکانی عەرەبی بە سەرکردایەتی ڕیاز ، قەتەریان بە پشتیوانی لە ترۆریسم تاوانبارکرد وپێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ دوحە پچڕاندو ئەم وڵاتەیان بایکۆت کرد.

سەرپەیڤ