کانونی دوھەم 16, 2018 17:58 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە جم و جۆڵی نوێ و تێکدەرانەی سەقام و تەناهیی لە سووریا له لایهن ئەمریکاوه

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئەمریکی لەمەڕ پێکهێنانی هێزێکی سنووریی نوێ لە سورویا، ئەو کارەی بە نموونەی ئاشکرای دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتان زانی.

هاوپەیمانیی ئەمریکی بەناودژ بەداعش ڕایگەیاندوو، هاوڕێ لەگەڵ تاقم ولایەنەکانی کوردی سووریا بەنیازە هێزێکی نوێ لەسووریا پێک بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە وتی: ئەو ڕەوتە و بڕیاری ئەمریکییەکان لەکاتێکدا ئاشکرا دەبێ کە سوپای سووریاو هێزە هاوپەیمانەکانی، سەرکەوتنی بەرچاوو مەزنیان لەبەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و بەرەی نوسرە بەدەست هێناوە.

قاسمی وتیشی: ئێران هەردەم لەگەڵ ڕووسیاو تورکیا هەوڵ دەدەن، لەڕێی وتووێژەکانی ڕەوتی ئاستانەو هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان، بڵێسەکانی ئاوری ئەو قەیرانە کۆنترۆڵ بکەن وتائێستاش دەسکەوت و سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێناوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: کاتی ئەوە گەیشتووە کە ئەمریکا بە گۆڕینی سیاسەتی دەسوەردەرانەو تێکدەرانەی خۆی لەناوچەدا، لەخێراترین کاتی مومکین هێزەکانی لەسووریا بباتەدەر و ڕێگە بدات خەڵکی ئەو وڵاتە لەبارەی چارەنووس و داهاتووی خۆیان ئەو جۆرەی کە زۆربەی خەڵک دەیانەوێ بڕیار بدەن.

پێشتریش فەیسەڵ مێقداد یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا وتبووی: ئەمریکا داکۆکی لە داعشێکی نوێ دەکا بەناوی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا(هەسەدە) لە سووریا.

سەرپەیڤ