کانونی دوھەم 17, 2018 11:28 Asia/Tehran
  •  لاڤرۆف: بەرنامەی مووشەکی ئێران توانایی دانووستانی نییە

سرگئی لاڤۆرف وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیکرد: چالاکییەکانی مووشەکی ئێران بۆ وتووێژ نابێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری ئینتێر فاکس ، لاڤرۆف وتی" چالاکییەکانی ئێران لە بواری پەرەی مووشەکەکانیی ناکرێ دانووستانی لە سەر دا بکرێت و گەر ئەمریکا بەم بیانوویە گەرەکی بێت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام بڕواتە دەر، ئێرانیش بە هیچکام لە ئەستۆگرییەکانی لەم ڕێککەوتننە دا پێبەند نامینێتەوە .

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: داوای واشنگتۆن بۆ گۆرینی دەقی بەرجام یش بۆپێشبینی نابێت و مۆسکۆ پشتگری لێوە ناکات بەڵکوو بە هەوڵەکانیی بۆ ڕازیکردنیی ئەمریکا بەوەی کە ئێران بە تەواوەتی پێبەندیی ئەرکەکانییەتی لە ڕێککەوتن نامەی ناڤۆکیی ، درێژە ەئدات.

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە تا بە ئێستا دوو جار هەڵپەساردنیی بایکۆیە ناڤۆکییەکانی ئەمریکا دژی  ئێرانی ئیمزا کردووە، ١٢ ژەنیڤەری بە دەربڕینی  ناڕەزامەندی دووبارەی لە رێککەوتنی ناڤۆکی "بەرجام"، هەڵپەسێردرانیی ئەم بایکۆتانەی درێژ کردەوە .

ترەمپ بەو هەرەشەیە کە ئەوە دوایین  دووپات کردنەوەیە ، وتیشی: ئەگەر بەرجام  پێداچوونەوەو و مەرجەکانی بەرچاوی لەو دا نەبێت، ئەمریکا لەم رێککەوتننە نێو دەوڵەتییە دەچێتە دەرێ.

 

سەرپەیڤ