کانونی دوھەم 17, 2018 17:38 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : دوژمنانی ئیسلام بەرژەوەندیی خۆیان لە نێو دووبەرەکیی نێوان موسڵمانان دا دەبیننەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دوژمنان نایانەوێ وڵاتانی ئیسلامی پێکەوە یەک بگرن، وتیشی:دوژمنانی ئیسلام بەرژەوەندیی خۆیان لە نێو دووبەرەکیی نێوان موسڵمانان دا د ەبیننەوە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممە لە دیداری (خالید ھیلال ناسر مەعمولی) سەرۆکی پەرلەمانی عومان لە تاران دا، وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی سیانزەھەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، وتیشی: کۆبوونەوە و وتووێژی سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە گەڵ یەکتر لە بارەی گرفت و تەنگژەکان و گەییشتن بە بڕیارێکی ھاوبەش دەتوانێ ھەنگاوێکی کاریگەر بێت لە ئاراستەی یەکگرتن و بەھێز کرانی ئاشتی و سەقام لە ناوچەکەدا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی تیشکی خستە سەر گرفت و چورتمەکانی جەماوەری یەمەن لە ڕووی ئاسایشتی و تەتدروستی و دەرمانیشەوەو وتی: بە داخەوە ھێندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بوونی تێکھەڵچوون لە ناوچەکەدا لە بەر فرۆشتنی چەک و چۆڵەکانیان خۆشحاڵن و ئیدی گوێ نادەنە ڕەھەندە مرۆڤییەکان.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر دامەزرانی ئاشتی و پاوەجێیی و کۆتایی ھاتنی شەڕ لە یەمەن دا وتی: ھاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت ئێران و عومان لەم بوارەدا زۆر گرینگەو ھەردووک وڵات دەتوانن ڕۆڵێکی ھەرە پڕ بایەخ بگێڕن.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاران و مەسقەتی بە گەرم و گوڕ و ڕوو لە پەرە نرخاند و وتیشی: ئێران لە چالاکیی سەرمایە نانەوە لە ناوچەکانی ئازادی چابەھار و جاسک ولەکەرتە جۆربەجۆرە ئابوورییەکان بە تایبەت لە بواری ترانزیت و گواستنەوە پێشوازی دەکات.

(خالید ھیلال ناسر مەعمولی) سەرۆکی پەرلەمانی عومانیش لەم دایدارەدا وێڕای بە سەرکەوتوو زانینی سیانزەھەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، ڕایگەیاند: ئێران بەردەوام لە ڕووی پشتیوانی کردن لە چەوساوەکان و بەشخوراوانی جیھان بە تایبەت سەبارەت بە کێشەی فەلەستین بە گرینگی جوڵاوەتەوەو ئەمڕۆکە بەختەوەرانە گەلانی ئیسلامی ئەو مەترسییەی کە ھەڕەشە لە موسڵمانان و قودس دەکات بە باشی  ھەست پێ کردووە.

(خالید ھیلال ناسر مەعمولی) سەرۆکی پەرلەمانی عومان ھەروەھا وێڕای ڕێزگرتن لە یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بۆ موسڵمانانی جیھان وتیشی: وتووێژو ڕێگاچارەی سیاسی، گەورەترین و کاریگەرترین ڕێگایە بۆ دامەزراندنی سەقام و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

(خالید ھیلال ناسر مەعمولی) سەرۆکی پەرلەمانی عومان بەمەبەستی بەشداری کرد لە سیانزەھەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی ئەندامی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، سەردانی تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە.

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ