زەریف: سەرکەوتنەکانی سوریا بووە هۆی توندتر بوونی گەڵاڵەکانی تێکدەرانەی ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕێزگرتن لە خۆڕاگری دەوڵەت و گەلی سوریا لەبەرامبەر پیلانگێڕییەکان و سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستەکان وتی : ئەم سەرکەوتنانە بووەتە هۆی ئەوەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی گەڵاڵەکانی تێکدەرانەی خۆیان بە قازانجی تیرۆریستان، توندتر بکەنەوە.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ حەموودە یووسف سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا لە تاران وتیشی : ئێران و سوریا قۆناخگەلی دژواریان وەپشتی سەر ناوە و لەم قۆناخە پڕمەترسیانە بەسەرکەوتوویی تێپەڕیون .
حەموودە یووسف سەباغیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕێز گرتن لە داکۆکییەکانی ئێران لە گەلی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم وتی : تاران شەریکی سەرەکی دیمەشق لە خۆڕاگری، سەرکەوتن، ڕەوتی سیاسی و بنیات نانەوەی سوریایە .
حەموودە یووسف سەباغ بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ، ئەم کۆنفرانسەی بە نموونەی دیپلۆماسی سەرکەوتووی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و وتیشی : وڵاتانی ئیسلامی بە یەکگرتوویی و هاوپشتی ، بەسەر هەموو پیلانگێڕییەکان سەر دەکەون.
سەرۆکی پەرلەمانی سوریا بەمەبەستی بەشداریکردن لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەردانی تارانی کردووە .