مۆرکرانی لێک گەییننامەی هاوکاری نێوان وەزیرانی بەرگریی ئێران و پاکستان
وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و وەزیری بەرەڤانی، زانست و تەکنۆلۆژی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە لە تاران، لێک گەییننامەی هاوکاریان مۆر کرد .
ئەمیرسەرتیپ ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای مۆرکرانی ئەم لێک گەییننامەیە لەنێو کۆڕی پەیامنێران، بەڕاگەیاندنی ئەمەی زۆرێک لە گرفتەکانی ئێستای ناوچە لەبەر سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی واوە ناوچەییە وتی : وڵاتانی ناوچە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بارودۆخە، ڕێگایەکیان جگە لە پەرەی هاوکارییەکان نییە .
وەزیری بەرەڤانیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە پێوەندی باشی تاران وئیسلام ئاباد و وتیشی : هاوکاریی بەرگری و سەربازی دوو وڵات یارمەتی دەداتە سەقام و ئاسایشی ناوچە و ئەم لێک گەیینامەیە نیشاندەری ورەی ئێران و پاکستان بۆ پەرەی پێوەندی بەرگرییانەیە .
سەرتیپ حاتەمی بە ئاماژەدان بە کۆمیسیۆنی هاوبەشی وەزارەتی بەرگریی ئێران و وەزارەتی بەرەڤانی پاکستان لەسەر چالاکتربوونی ئەم کۆمیسیۆنە پێداگری کرد .
ڕانا تەنویر حسێن، وەزیری بەرهەمەکانی بەرگری، زانست و تەکنۆلۆژیای پاکستانیش دوای مۆرکردنی ئەم لێک گەیینامەیە، بەڕاگەیاندنی ئەمەی هاوبەشی دینی و فەرهەنگی زۆر لەنێوان دوو وڵات لە ئارادایە وتی : پاکستان هۆگرییەکی زۆری بۆ پەرەی پێوەندی و هاوکاری لەگەڵ ئێران دا هەیە .
وەزیری بەرهەمەکانی بەرگریانە، زانست و تەکنۆلۆژیای پاکستان لەسەر بانگێشتنی ڕەسمی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لەسەرووی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران .