کانونی دوھەم 17, 2018 23:13 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی

سێزدەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە تاران، ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا .

بەشداران لە سێزدەهەمین  کۆنفرانسی  پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک  وێڕای ڕێزگرتن لە ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کۆنفرانسە و بە ئیدانەکردنی  بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا  لە ناساندنی قودس وەک  پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم هەوڵەیان بە  هەڕەشەیەک لە  ئاشتی و ئاسایشی  نێو دەوڵەتی و دەستدرێژکاری  تۆکمەوتەواو بۆسەر مافی گەلی فەلەستین زانی  .

بەشداران لەم کۆنفرانسە  داکۆکی و پشتیوانی خۆیان بۆ لابردنی  گرفتەکانی هەمیشەیی گەلی فەلەستین ڕاگەیاند و پێداگرییان کرد  هەتا کاتێک کە مافی گەلی فەلەستین و بەتایبەت مافی گەڕانەوە و دامەزراندنی   دەوڵەتی سەربە خۆی فەلەستینی  بە پێتەختایەتیی قودسی پیرۆز، دەستەبەر نەکرێت، خۆڕاگری بە هەموو شێوەیەک  مافی ڕەوای  فەلەستینییەکانە.

لەم بەیاننامەیە دا هەروەها  وێڕای ڕاگەیاندنی  نیگەرانی سەبارەت بە ڕەوشی ئاڵۆزی  مرۆیی لە یەمەن،  لەسەر پێویستی مکۆڕبوون و زاڵ بوون بەسەر ڕێگەچارەی سیاسی و هاسانکاری و خێرایی دان لە ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆسەرانسەری یەمەن پێداگری کراوە  .

بەشداران لەم کۆنفرانسەدا  وێڕای ئیدانەکردنی هەموو بنپێکردنەکانی ئاشکرای مافی مرۆڤ لە پارێزگەی راخینی میانمار  داوایان لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد وێڕای  ڕێزگرتنی  تۆکمەوتەواوی مرۆیی، ئازادیی بنەمایی هەموو خەڵک بێ  هیچ چەشنە  هەڵاواردنێکی ڕەگەزی و ئایینی  دەستەبەر بکەن.

ئەم بەیاننامەیە هەروەها داوای لە دەوڵەتانی ئەندامی  یەکێتیی پەرلەمانەکانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد  هەتا نیزامی  ئابووریی نوێ  بە پێی هاوپشتی ئیسلامی  دامەزرێنێ و لە  دامەزراندنی بوارێکی شیاو بۆ بردنەسەری ئاستی پێوەندی ئابووری، بازرگانی، ماڵی و بانکی ، داکۆکی بکەن .

بەشداران لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی  پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری  ئیسلامی  قسەکانی ڕەگەزپەرەستانەی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی گەلانی  ڕەنگین پێست و  هاوپێوەندی کردنی ئیسلام بە تیرۆریزمی جیهانییان  ئیدانە کرد  .

چواردەهەمین کۆنفرانسی  پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە مەغریب بەڕێوە دەچێت.