کانونی دوھەم 18, 2018 11:50 Asia/Tehran
  • داکۆکیی بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک

بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانی کرد لە جێبەجی کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ستێفان دوجاریک" وتەبێژی "ئانتۆنیۆ گوترێش" بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیی دا بەیاننامەکەی ئەوی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی خوێندەوە.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لە بەیاننامەکەیدا بە ڕەزامەندی دەربڕینی بەرامبەر بە دووەم ساڵی جێبەجێ کرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش وتی: ئەو پرس و بابەتانەی پێوەندییان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانەوە نییە نابێ زەبر لەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە بدات.

بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) یارمەتی داوە بە دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهاندا، وتیشی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی گەلێک جار جێبەجی کردنی تۆکمە و تەواوی بەڵێن و پێبەندییەکانی ئێران بەم ڕێککەوتننامەیەی پشت ڕاست کردۆتەوە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا،، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی بە پەیمانێکی نالەبار ناو بردووە و خوازیاری هەڵوەشانەوەیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

ستراتژیی دوژمنکارانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە بە دان پێدانانی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەموو بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەجێ هێناوە.

 

سەرپەیڤ