کانونی دوھەم 18, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • نامەی هەنیە بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێزنان لە هەڵوێستی بەڕێزیان لە مەڕ پشتیوانی لە فەلەستین

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە ناوەیەک دا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەرنی شۆڕشی ئیسلامی ، لە پشتیوانیی گەلی ئێران و ڕێنوینییەکانی ڕێبەری مەرنی شۆڕشی ئیسلامی لە بزوتنەوەی حەماس ڕێزی گرت.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لە نامەکەی دا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەهەندەکانی پیلانی گەورەی ئیستیکبار دژی قودس و گەلی فەلەستین بە مەبەستی ڕوخاندنی غەززە وەکوو قەڵای بەرخۆدان و کۆتایی هێنان بە خەباتی دژی ڕژێمی داگیرکەری زایونی و ئاساییە کردنەوەی پەیوەندییەکانی دەستەڵاتدارە گوێ لە مستەکانی ناوچەکە، پێی داگرت: ئێمە بە دەست پێ کردنی ئینتیفازەی بەگوڕی جەماوەری لە نێوخۆی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و قودس، لە پشتی خوداوەند پیلانی تاغوتی سەردەم واتە ترەمپ و دەستەڵاتدارنی دووبەرەکی سازکەر لە پێتەختە دوورو نزیکەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین پوچەڵ دەکەینەوە.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) لەم ناوەیەدا، بە ڕاگەیاندنی سڵاوی سەرکردەو خەباتکارانی بزوتنەوەی حەماس و تەواوی گەلی فەلەستین بۆ ڕێبەری مەرنی شۆڕشی ئیسلامی و گەلی ئێران ، ئێرانییەکانی وەک جەماوەرێکی ڕەسەن ناوبرد کە لە وڵاتێکی پاوەجێ و پتەوو دژە ئیستیکباردا دەژین.

هەنیە، ڕاگەیەندرانی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونیی لە لایەن ئەمریکاوە بە هەنگاوێک زانی لە ئاراستەی هەڵگرتنی لەمپەرەکان لە سەر ڕێگای دەستەڵاتدارانی ناوچەکە، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی عەرەبی- ئیسرائیلی و چەک کردنی خۆڕاگری و ڕوو لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ، وتیشی: من بڕوایەکی قوڵم هەیە بە ڕۆڵی گەورەی بەڕێزتان لەمەڕ بەڕێوەبەرایەتی کردنی کۆماری ئیسلامی و سەرکردە بڕوادارەکانی بە ئاراستەی بەرنگار بوونەوەی پرۆژەی کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین و هەروەها ڕاسپاردەکانتان بۆ ڕابوونی ئوممەت و خۆبواردن لەو هەڵدێرەی وا دەستەڵاتدارانی دووبەرەکی سازکەر خەڵک بەرەو لای پاڵ پێوە دەنێن.

ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) ، ئینتیفازەی خرۆشاوی خەڵک لەنێوخۆی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و قودسی بە تاکە ڕێگای پوچەڵ کردنەوەی پیلانەکانی ئێستای دژی فەلەستین و قودس زانی و وتیشی: ئێمە بە ئامادە بوونی خەڵک لە نێوخۆو دەرەوە پشتیوانی لەم بڕیارە دەکەین بۆ ئەوەی بڕیارەکەی تاغوتی سەردەم واتە ترەمپ لە مەڕ ئەو پیلانە گەورەیەی کە لە پێتەختە دوورو نزیکەکاندا بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی فەلەستین بە تایبەت هێما ئایینییەکەی واتە قودسی پیرۆز وەڕێی خستووە، دامرکێنینەوەو لە پشتی خوداوەند قەت ناهێڵین ئەو پیلانە سەر بگرێت.

سەرپەیڤ