کانونی دوھەم 19, 2018 20:12 Asia/Tehran
  • سکالای ئێران لە دامەزراوەیەکی ئەوروپایی

بانکی ناوەندی ئێتران ، سکاڵایەکی دژی دامەزراوەی دراوی " کلیر ئیستریم" ـی لوکزامبۆرگ وەکوو یەکێ لە دامەزراوەکانی سەر بە بۆرسەی ئەلمانیا بۆ وەرگرتنی چوار ملیارد و ٩٠٠ ملوین دۆلاڕ دارایی خۆی ڕیک وپێک کرد .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ماڵپەری ڕاگەیاندنی کەناڵی خەبەر؛ ئەم سکاڵایە کە لای دادگەکانی لوکزامبۆرگ باسی کراوە ، دوا بە  دوای ئازادکرانیی داراییە زەوت کراوەکانیی بانکی ناوەندی ئێران  هاتۆتە ئاراوە .

 بە گوێرەی ئەم سکاڵانامەیە ، دامەزراوەی کلیر ئیستریم دەبی سەر جەم نزیک چوار ملیار و ٩٠٠ ملوین دۆڵار ، هاوڕێ لەگەڵ سوودەکەی بداتە بانکی ناوەندی ئێران ، دەنا ، ڕێکخراوی بورسەی ئەڵمانیا ئەرکەمەندی دانی زەرەرەکەی هەر بەم ڕادیە .

 ئەم ڕێژەیە بریتییە لە نزیک یەک ملیارد و ٩٠٠ ملوێن دۆلاڕیک کە بە سکالاکەرانیی ئەمریکایی دەوڵەتی ئێران دراوە .

سەرپەیڤ