کانونی دوھەم 20, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • هەوڵی کوردستانی ئێراق لە سەر پەرەی پێوندی لەگەڵ ئێران

بەرپرسی پێوەندی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران لەئیدارەی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دالە سەفەری ئەمڕۆشەممەی نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئەم ئیدارە خۆجیی یە بۆ تاران لەچوارچیوەی هەوڵەکانی هەولێر بۆ پەرەی پێوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران .

"عەبدوڵڵا ئاکرەیی " بەڕێوەبەری گشتیی پێوەندی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران لە ئیدارەی خۆجیی لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند : بارزانی لە سەفەری دوو ڕۆژەی بۆ تاران بڕیارە لەگەڵ " حەسەن ڕۆحانی " سەرۆک کۆمار، عەلی لاریجانی "سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی وبڕیک لە بەرپرسانی پایەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران دیدارو لەبارەی مەسەلە جۆربەجۆرەکان وتووێژ بکات. عەبدوڵڵا ئاکرەیی وتیشی: لە دیدارەکانی بارزانی لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی کە هاورێ جێگرەکانی قوباد تاڵەبانی ئەنجام دەبیت کرانەوەی سنوورەکانی ڕٶژئاوایی ئێران وڕێکارەکانی پەرەی پێوەندی وهاوکاریەکانی سیاسی ، ئابووری وتیجاری لێک دەدرێتەوە. ئەم کاربەدەستە کوردە عێراقیە وتی: سەفەری نێچیروان بارزانی بۆ تاران لە ڕوانگەی هەولێرەوە زۆر گرینگایەتی هەیە . سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها ئەمڕۆ لەگەڵ حەیدەرعیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدادیدارو لەبارەی گوڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ئەم ناوچەیە وقەیرانی بەدی هاتوولە نێوان هەولێر وبەغدا ، ڕاوێژکاری کرد. دوای تێپەڕینی نێزیک بە چوارمانگ لە پچڕانی پێوەندی دیپلۆماتیک وسیاسی نێوان هەولێر وبەغدا بەهۆی بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیا بوونەوە، ئەمە یەکەمین سەفەری بارزانی بۆ بەغدا بوو.

سەرپەیڤ