هەناردەی بەرو بووی نانۆی ئێران بۆ ٣٥ وڵاتی جیهان
وەبەر هێنەرانی شوشە و ئاوێنەکانیی نانۆیی ئێران توانیان بەرو بووی خۆیان بۆ ٣٥ وڵات لە چوارکێشوەری جیهان بەڕێبکەن.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی شەممەی ئیرنا ؛ ناوەندی تایبەتی پەرەی تێکنۆلۆژیای نانۆی ئێران لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند؛ وڵاتانی ئیتالیا ، ئەڵمانیا ، سوید، کۆرڤاسی ، پۆلەندا ، یوونان، ئەسپانیا، ئیمارات، کۆماری ئازەربایجان ، ئافریقای باشووری ، تانزانیا ، بەرازیل و کەنادا لە وێنەی وڵاتانێکن کە وەبەر هێنەرانی شووشە و ئاوینەکانی نانۆیی ئێران بەرهەمەکانیان بۆ ئەو وڵاتانە بەڕێدەکەن .
نوێترین بەرو بووی وەبەرهێنەرانی شووشە و ئاوێنەی نانۆیی ئێران بریتی لە : ئیکۆ گۆڵد"، " ئیکۆبرۆنز"،"ئیکۆ بلوو" و" ئیکۆ سیلوێر"ـە کە گرنگترینتایبەت مەندی ئەوان جگە لە سیما و ڕەنگی چوانی م بازدەی باشی لە ڕوانگەی باشتر کردنەوەی کەڵک وەرگرتن لە وزە لەهەموو وەرزەکانی ساڵ دایە .
ئەم شووشەگەلە جگە لە تایبەتمەندیی هەموو شووشەکانی ڕێفلێکس، تایبەتمەندی کۆنتڕۆلکردنی وزە و باشتر کردنی کەڵک وەرگرتن لە وزەی باڵاخانەشیان هەیە .