کانونی دوھەم 20, 2018 19:36 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : ئەمریکا بەچوونە دەر لەکۆ هەنگاو ( برجام)، لە هەڵەی خۆی تێدەگات

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی بالوێزی نوێی پۆلەندا لە تاران دا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بەرامبەر بەرجام تووشی هەڵەی مۆحاسباتی بۆتەوە و بێتوو لە بەرجام بکشێتەوە ، ئاگاداری ئەم بابەتە دەبێت کە کارێکی یەکجار هەڵەی لە ڕوانگەی سیاسییەوە ئەنجام داوە .

 " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران  رۆژی شەممە لە دیداری " یاروسلاڤ مارچین دوومانسکی" بالوێزی  نوێی پۆلەندا لە تاران، بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ئەمرۆکە جگە لە یەک دوو وڵات، کۆمەڵگەی جیهانی پشتیوانیی بەرجامە وتیشی: تا کاتێک کە لایەنەکانی بەرجام پێبەندی ئەستۆگریی خۆیان بن ، تارانیش بە گوێرەی ئەرکەکانی هەنگاو هەڵدەگرێت .

 ڕۆحانی وتیشی: ئێران بڕوای وایە بەهێزی بەرجام، هیوادانە بە کۆمەڵگەی جیهانی بۆ چارەسەری مەسەلەکان لە ڕێگای دیپلۆماسیی و هەرچەشنە لاوازی ئەو ، بەمانای زەبر دانە لە کردەوە دیپلۆماتیکەکان .

 سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە جێگەی پۆڵەندا لە یەکێتی ئەوروپا و هەروەها ڕۆلێک کە لە درێژەی مانگەکانیی پێش ڕوو وەکوو ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوەکان لە ئەستۆی دا دەبێت ، بەڕاشکاوی وتی: پێبەند بوون بە ڕێککەوتنی بەرجام دەتوانێ، بناغەیەکی زۆر بتەو بێت بۆ دامەزراندنی هاوکاری بەربڵاوتری نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا و دابینی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچە و جیهان دا .

 ڕۆحانی بەجەختکردنەوە لە سەر پەرەی پێوەندییەکانی نێوان تاران -وەرشۆ جەختیکرد : بە هاسانکاریی پیوەندییە بانکییەکان دەتوانین بارستاکانی ئێستا بە قازانجی دوو نەتەوە چالاک بکەینەوە ." یاروسلاڤ مارچین دوومانسکی" بالوێزی  نوێی پۆلەندا لە تارانیش لەم دیدارە دوای پێشکەشکردنیی نامەی مانەوەی خۆی، بە ئاماژە بە پێوەندییەکانیی لە مێژینەی تاران -وەرشۆ وتیشی: پۆڵەندا خوازیاری پاراستن و بەهێز کردنەوەی پێوەندییەکانی دوو وڵات بە گوێرەی متمانە و دۆستایەتییە .

 بالوێزی نوێی پۆڵەندا لە ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە وەرشۆ بەردەوام لە بەرجام پشتگری دەکات و ئەو وەک  هۆکاری سەقامی  ئاشتی و پاوەجێی  لە ناوچە دا دەزانێت، وتی : پۆڵەندا بۆ پاوەجێی بەرجام هەوڵ ئەدات .

 

سەرپەیڤ