کانونی دوھەم 22, 2018 07:35 Asia/Tehran
  • لاریجانی : مانەوەی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دایە

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران گوتی : ستراتژیای کۆماری ئێسلامیی ئێران ، مانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراقی بە گەشە و نەشە و پڕ جوڵە و کارا لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دایە .

عەلی لاریجانی دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە دیداری نێچیروانی بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە تاران ، جەختی کردەوە : ئێران پێوەندیی ستراتژیکی لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دا هەیە و خوازیاری پاررێزرانی ئەم پێوەندیە بە نرخەیە و نابێ بە هەڵەی ستراتژیک ئەم پێوەندیە زیانی پێ بگات .

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ، وتیشی : ئەو پرسانەی کە ماوەیەک لەمەوبەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق رووی دا ، لە بەرژەوەندیی برایانی کورددا نەبوو و دەبێ بە ژیری و لە سای داکۆکی حکومەتی ناوەندی دا کێشەکان چارەسەر بکرێن .

لاریجانی وتیشی : یەکیەتی نێوان برایانی شیعە و سوننە ، دەبێتە مایەی یەکیەتی و یەکپارچەیی عێراق و نابێ رێگا بدرێ دوژمنان بە قازانجی خۆیان بیقۆزنەوە .

نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لەو چاوپێکەتنەدا گوتی : چارەسەریی پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێ لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دابێ ، چونکە هەرێمی کوردستانی عێراق خوازیاری یەکپارچەیی و پاراستنی خاکی عێراقە .

نیچیروان بارزانی هەروەها داکۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراقی بەرز نرخاند و گوتی : کرانەوەی سنوورەکان لە گەڵ ئێران ، خەڵکی کوردستانی خۆشحاڵ کرد و پەیامی سەردان بۆ ئێران ئەوەیە کە پێوەندیی برایەتی لە گەڵ برایانی ئێرانیی خۆی هەرگیزناخەوشێنێ .

نیچیروان بارزانی بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی یەک رۆژە ئێوارەی شەممە گەیشتە تاران و رۆژی یەکشەممە جیا لە عەلی لاریجانی ، چاوی کەوت بە عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ، و حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری  ئیسلامیی  ئێران .

«