کانونی دوھەم 22, 2018 09:39 Asia/Tehran
  • زەریف: سەردەمی بێ بەری کردنی خەڵک لە ئاسایشت بەسەر چووە

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یادداشتێکدا لە فایننەنشاڵ تایمز نووسیویەتی:سەردەمی بێ بەری کردنی خەڵک لە ئاسایشت بەسەر چووەو ئێستا نۆرەی پێکھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یادداشتێکدا لە فایننەنشاڵ تایمز نووسیویەتی: بیرۆکەی دامەزراندنی ئاسایشت بەس بۆ دەستەیەکی تایبەتی ، ئەویش لە ناوچەیەکی وەکوو ناوچەکانی گردوپەڕی کەنداوی فارس بیرۆکەیەکی ڕەت کراوەیە، چونکو تەواوی وڵاتانی کەنداوی فارس  بەرژەوەندیی ھاوبەشیان پێکەوە ھەیە.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتیشی: شکست ھێنانی تاقمی ڕەشەکوژی داعش تەنیا مزگێنی دەری گەڕانەوەی سەقام بۆ بەشگەلێکی گەورەی ناوچەکە نەبوو، ئەو شکست ھێنانە ئاگری دەمەقڕەو ناکۆکییە تازەکانیشی بڵێسەدارتر کرد و لە نێو ئەو دەمەقڕەو ناکۆکییانەدا کۆمەڵێک لە سەر بووژاندنەوەی مارەنگازکردنی خەڵک چڕ بوونەتەوەو ھەتا بە ھۆیەوە ڕەوتی چەندین ساڵەی خۆیان بۆ پێشگرتن بە نومایش کرانی ڕاستییەکانی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران پێ و شوێن بگرن.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: تاقمی ڕەشەکوژی داعش تاریکتریسن لاسوچەکانی ئەھریمەنی ناخی مرۆڤەکانی ئاشکرا کرد، بەم حاڵەشەوە ھەر ئەم تاقمە دڕندەیە ھەلێکی بۆ یەکانگیر بوون و خەباتی دژی ھەڕەشەیەکی ھاوبەش بەدی ھێنا، ئەو پەیوەندییانەی کە لە ڕەوتی ھاوکاری کردن لە ئاراستەی شەڕی دژی داعش دامەزراوە، دەتوانێ گزنگی سەردەمێکی تازە بێت.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  ھەروەھا کێبەرکێی چەکەمەنیانەی ئێستای ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤینی بە نمونەیەکی کێبەرکێ تێکدەرانەو نالەبارەکان زانی و وتیشی: بەفێڕۆدانی سەرچاوە گرینگەکان بۆ پڕ کردنی خەزێنەی چەک و چۆڵ چێکەران ھیچ یارمەتییەکی دامەزرانی سەقام و ئاشتیی نەداوە.

سەرپەیڤ