کانونی دوھەم 22, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • دەسپێکی مەشقی سەربازیی

مەشقی سەربازیی هاوبەشی محمد رسول الله (ص) ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممەوە بە راگەیاندنی رەمزی یا رەسولەڵڵا لە لایەن ئەمیری دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری جێگری هاواهەنگی کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەر شوستەی پاپۆڕی موشەک هاوێژی فەلاخون لە لێوارە باشووریەکانی ئێران دەست پێبوو .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، ئەمیر دەریادار  حەبیبوڵڵا سەییاری وتیشی ئەم مەشقە سەربازیە بە ئامادەبوونی هێزەکانی دەریایی ، زەوینی و ئاسمانیی و بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیای ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێوارەکانی مەکران و دەریای عوممان تا مەداری 15 دەرەجەی باکووریی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پانتایی سێ کیلۆمەتری دووجا بەڕێوەدەچێ .

جێگری هاواهەنگی کەری ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەشێک لەم مەشقە سەربازیە لە ئاوە نێودەوڵەتیەکاندا بەڕێوەدەچێ ، جەختی کردەوە پەیامی ئەم مەشقە سەربازیە ئاشتی و دۆسایەتی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی توانایی کۆماری ئسلامیی ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئاوەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە ناوچەکەدایە .