پرێس کونفڕانسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : لە سەفەری داهاتووی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا بۆ تاران ، سەبارەت بە بڕێکی زۆر لە پرسە سیاسیەکان بۆ وێنە پرسە نێونەتەوەیی و دوو لایەنە کان ئاڵ و گۆڕی بیروڕا دەکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری دەرەوە سنووری ، " بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ دووشەمە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە گەڵ پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە وڵام بە پرسیاری پەیامنێری دەرەوەی سنووری سەبارەت بە بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕانسا لە مەڕ وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی تاران سەبارەت بە کاریگەریی ناوچەیی ئێران ، لاگری لە حێزبۆڵڵا و بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن وتیشی سەفەری وەزیری دەرەوەی فەڕانسا بۆ ئێران لە فەرمانی کار دایە بەڵام میحوەری وتووێژەکان دیار نیە . قاسمی هەروەها وتەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕانسای لەمەڕ ئەوەی کە پێشتریش لە گەڵ ئێران سەبارەت بە پرسە مووشەکیەکان وتووێژ کراوە ڕەت کردەوە و وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران وتووێژی مووشەکی و بەرگری لە گەڵ هیچ وڵاتێکی نەبووە و نابێت . وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە عەفرینی سووریاش وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووداوەکانی ئەم دواییەی لە شاری عەفرین لە نزیکەوە و بە نیگەرانیەوە پێو شوێن دەگرێت و هیوادارە ئەو ئوپراسیونە خێرا کۆتایی پێی بێت و بەر بگیردرێت بە قووڵ بوونەوە و پەرەی قەیرانەکان لە ناوچە سنووریەکانی تورکیا و سووریا . قاسمی وتیشی : درێژەی قەیران لە عەفرین مومکینە ببێتە هۆی هێزمەندی دووبارەی تاقمە تەکفیری و تڕۆڕیستیەکان لە ناوچە باکووریەکانی سووریا و هەڵایسانی ئاگری شەڕ و کاولکاری لەو وڵاتە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد : ڕیشەی قەیرانی کاولکەری سووریا لە ڕەفتاری نابەرپرسانە و کردەوەکانی هاندەرانەی نایاسایی دەسەڵاتە واوە ناوچەییەکان بۆ وێنە دەوڵەتی ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی پاوانخواز و شەڕ خوازی ناوچە وەکوو ڕژیمی زایونی سەرچاوە دەگرێت . قاسمی سەبارەت بە وتاری موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە فاینشنال تایمز و بانگهێشتی وڵاتانی ناوچە بۆ وتووێژی ناوچەییش وتی : ئاسایش و سەقامی ناوچە بە هەوڵی هێندێک لە وڵاتان وەدەس دێت . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هەواڵەکانی بڕێک لە مێدیاکان سەبارەت بە بیروڕاگۆڕینەوەکانی ئەمریکا لە گەڵ ئوروپا بۆ بەکار هێنانی بایکوتی زۆرتر دژی ئێران وتی : ئەو وتووێژە مێدیاییە و پەیوەندی تاران لە گەڵ وڵاتانی ئوروپایی ڕوولە پەرە و باشتر بوونە . وتەبێژی دەزگەی دیپلوماسی ئێران سەفەری نیچیروان بارزانی بۆ تارانی بە پوزێتیڤ نرخاند و وتیشی : سەفەری بەرێزیان بۆ تاران ودیدار لە گەڵ کاربەدەستانی پلە بەرزی کۆماری یسلامی ئێران نیشاندەری ئاستی پەیوەندیە دوو لایەنەکانە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بانگەشەکان و تۆمەتەکانی پەیتاپەیتای عادڵ جوبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دژی ئێران بۆ وێنە سەبارەت بە یەمەن وتی ئەگەر ئیجازەی وەها قسە گەلێک بە عادڵ جوبەیر نەدەن ئیدی شۆناسێکی لێ نامێنێت . وتەبێژی دەزگەی دیپلوماسی ئێران جەختی کرد سەرەڕای دووپات بوونەوەی قسە بێ ناوەڕۆک و بێ بایخەکانی کاربەدەستانی ئالی سه عوود دژی ئێران ، عەرەبستان تووشی کێشە و قەیرانی ناوخۆییە.