کانونی دوھەم 22, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • سەردار قائانی: ئامادەبوونی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە ئاسمانی یەمەن پێشاندەری سەرشۆڕیی سەعوودییەکانە

جێنشینی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئامادەبوونی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی لە ئاسمانی یەمەن، پێشاندەری سەرشۆڕشیی بەرپرسانی رژیمی سەعوودییە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆسەر یەمەن وئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی، و دەریایی  داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە. ئەو دەسدرێژکارییە هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم و کوڕیی لەڕادەبەدەری ماددە خۆراکییەکان و دەواو دەرمان بەرەوڕوو کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعوودیا، ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە ، ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوان وکەسانی دەسنیایان) مسۆگەر بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ ئیسماعیل قائانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی "ئازادکرانی مزگەوتی ئەقسا لە ئاراستەی سەرکەوتنی میحوەری موقاوەمە" «آزادی مسجدالاقصی در سپهر پیروزی محور مقاومت» لەتاران ئاماژەی کردە سستی و لاوازیی سەرانی هەندێ وڵاتی عەرەب لەهەمبەر رژیمی زایۆنیستی و وتی: ئەوان لەهەوڵی سازان لەگەڵ رژیمی داگیرکەری قودس دان.

جێنشینی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هەروەها ئاماژەی کردە داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەڵکی فەلەستین و وتی: بەسەرکەوتنی شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامی لە ئێران، بنەمای بەرەڤانی لە فەلەستین پتەوتر کرا.

سەرتیپ ئیسماعیل قائانی وتی: لەسای شۆڕشی ئیسلامییەوە هەر ڕۆژ وەحدەتی هەق خوازان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی پتەوتر دەبێ.

هەوڵی سەرانی ژمارێک وڵاتی عەرەب بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنیستی لەکاتێکدایە کە ئەو رژیمە چەندین ساڵە جگە لە سەرکوت کردنی فەلەستینیان زۆربەی ناوچە عەرەبی-ئیسلامییەکانی داگیر کردووە.

سەرپەیڤ