کانونی دوھەم 22, 2018 18:55 Asia/Tehran
  • سەردار جەزاییری: بەشێک لە کۆمەڵگای ئەمریکا لەلایەنگرانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن

وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بەئاماژە بەوەی کە بەشێک لە کۆمەڵگای ئەمریکا بەشێکن لە لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئەو بەشە لە کۆمەڵگای ئەمریکا هەردەم داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکا، کۆتایی بە دەسدرێژکارییەکانیان بێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرتیپ سەیید مەحموود جەزاییری لەکاردانەوە بە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی خەڵکی ئەمریکا لەدژ دەستەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە وتی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ لە خەڵکی ئەمریکا لەهەمبەر حکومەتی شەڕخوازی ئەو وڵاتە داکۆکی بکات.

یاریدەری فەرهەنگی و تەبلیغاتی بەرگریی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆمەڵگای جیهانی نابێ ڕێگە بدات حکومەتی ئەمریکا پتر لەوە، خەڵکی ئەو وڵاتەو گشت وڵاتانی جیهان ئازار بدات.

سەردار جەزاییری وتی: درێژە و تاوپێدانی ئاڵۆزییەکان لە ئەمریکا ، وشداریدانێکە بە  دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هەتا زیاتر لەوە دەسوەردانی کاروباری ناوخۆی گشت وڵاتان نەکەن.

خەڵکی شارە جیاجیاکانی ئەمریکا رۆژی شەممە لە یەکەم ساڵوەگەڕی گەیشتنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کۆشکی سپی لەدژ سیاسەتەکانی ناوبراو، خۆپێشاندانی بەرفراوانیان بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ