کانونی دوھەم 22, 2018 21:10 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ئیمتیازدان بە ترەمپ بۆ هێشتنەوەی ئەمریکا لە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) تەواو هەڵەیە

یاریدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە وتی: بیرۆکەی هەندێ لایەن وکەسایەتی ئوروپایی بۆ ئیمتیاز دان بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەمەبەستی ڕاگرتن و هێشتنەوەی ئەمریکا لە بەرجامدا، بەتەواوەتی هەڵەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەیید عەبباس عێراقچی وتی: ئەوبیرۆکەیە بێگومان ئەنجامی پێچەوانەی دەبێ.

میدیا رۆژاواییەکان لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندووە، ئوروپییەکان لە وەڵامدانەوە بە هەڕەشەی ترەمپ لەمەڕ چوونەدەر لە بەرجام، لەهەوڵی ئیمتیازدان بەناوبراو و زیادکردنی زەخت و گوشار لەسەر ئێرانن.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئیدیعای میدیا رۆژاواییەکان لەمەڕ ئەوەی کە ئێران وئوروپا ڕێککەوتوون لەسەر وتووێژ لەبارەی بەرنامەی مووشەکی وپرسە ناوچەییەکان ، ی بەدرۆ خستەوەو وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا لەبارەی پرسە مووشەکییەکانی دانوستانی نەکردووەو ناشیکات.

میدیا رۆژاواییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدیعایان کردبوو، وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتە، فەڕانسە و بەریتانیا وهەروەها فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی ئوروپا لەگەڵ ئێران ڕێککەوتوون هەتا "وتووێژێکی چڕو پڕ و جیددی" لەبارەی بەرنامەی مووشەکی و پرسە ناوچەییەکان ئەنجام بدەن.

ترەمپ١٢ی ژانڤییە ئەگەرچی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێرانی نوێ کردەوە، بەڵام هەندێ مەرج لەوان، گۆڕینی بڕێک بڕگەی بەرجام، دەسڕاگەیشتن بە ناوەندە سەربازییەکان و بایکۆتی مووشەکیی ئێران بۆ ڕاگرتنی وڵاتەکەی لە بەرجامدا ڕاگەیاندو وتی: ئەگەر کۆنگرەو ئوروپا ئەو مەرجانە نەهێننەدی، لەکاتی دواتردا(١٢٠رۆژی دیکە) هەڵپەساردنی بایکۆتەکان نوێ ناکاتەوەو لە بەرجام دەردەکەوێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک (بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم پەیمان شکێنی دەکا لە جێ بەجێ کرانی بەرجامدا.

ترەمپ خوازیاری تێکدان و هەڵوەشانی بەرجامە، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

سەرپەیڤ