کانونی دوھەم 22, 2018 21:13 Asia/Tehran
  • جەهانگیری : دەسکەوتەکانی  ئێران لە ڕادەی هەڵێنجاندن لە کێڵگەی هاوبەشە کانی نەوت و گاز

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنی ئەرکانی فەرماندەرایەتی ئابووری خۆڕاگری ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەسکەوتەکانی ئێران بۆ هەڵێنجاندنی نەوت و گاز لە کێڵگە هاوبەشەکان سەرەنج ڕاکێش بووە وتیشی : دەبێ بۆ جێ بە جێ کرانی گەڵاڵەکانی هاوپەیوەند لە گەڵ پیشە سازی نەوت خێراتر و جیدیتر کار بکرێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیرنا  ئیسحاق جەهانگیری ئاماژەی کردە  پێشکەوتنی گەڵاڵەکانی نەوتیی  گەشەی  کێڵگەکانی ڕۆژئاوای کارون   و وتیشی :      ئێران  لە  قۆناغێکدا بە هۆگەلی جوراوجۆر  لە هەڵێنجاندن لەو کێڵگانە  لە ئێراق  کەوتووەتە دواوە  بەڵام  ئێستاکە  ئەو   دواکەوتنە   قەرەبوو  و گەڵاڵەگەلێکی   باش  بۆ  گەشە کردن لەو ناوچەیە خەریکە جێ بە جێ دەکرێت . جێگری  یەکەمی سەرۆک کوماری  ئیران   بە جەخت کردن  لەسەر ئەوەی کە  لە هەموو بارستاکانی وڵات  بە تایبەت   توانایی  بەشی  تاکەیی    بۆ دەسڕاگەیشتن  بە ئامانجەکانی  هەڵێنجانی  نەوت لە کێڵگە هاوبەشەکانی  ڕۆژئاوای  کارون  بە ڕادەی   یەک ملوێن  و 220  هەزار بەرمیل   لە ڕۆژدا  بەکار بێت . وەبیریشی هێنایەوە  هەموو   دەزگەکان بریتی  لە   سندوقی  ننیشتمانی  ڕێکخراوی  بەرنامە و بووجە  و وەزارەتی  ئابووری  ئێران دەبێ   یارمەتی بداتە  وەزارەتی نەوت  تا  ئەو گەڵاڵەیە  کە هێمای  واقعی  ئابووری  خۆڕاگرانەیە  هەرچی  باشتر و خێراتر  بە دی بێت .   جەهانگیری  هەروەها   داوای لە وەزارەتی  نەوتی  ئێران  کردووە  تا بە سەرەنج  بە بوونی  توانایی  تەکنیکی  و  زانستی  خۆجێیی  لە ئێران  بو بەرگرتن  لە  بە فێڕۆ چوونی  گازی ئەو کێڵگە گەلە  بەرنامە ڕێژی  پێویست  ئەنجام بدەن .

سەرپەیڤ