کانونی دوھەم 23, 2018 07:30 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: دەوڵەت لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشەپێدانی وڵات

سەرۆک کۆماری ئێران پێی داگرت: دەوڵەت لێبڕاوانە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و گەشەپێدانی ئێران لە بواری جۆربەجۆردا.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران شەوی سێشەممە لە دووەم وتووێژی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ خەڵک پاش دەسپێبوونی کاری دەوڵەتی دوازدەهەم بە ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کارنامەی دەوڵەت وتی: سەرۆک کۆمار پێبەندە بە بەڵێنەکانی خۆی لەمەڕ دابین کردنی داخواز و پرسە دڵخوازەکانی خەڵک.

سەرۆک کۆمار بە پێداگری لە سەر کاتی بوونی ئەو هەڵکشانی نرخەی ئەرزی بیانی لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا وتی: ئەوەی کە دەگوترێ سەرچاوە ئەرزییەکانی دەوڵەت بەرتەسک بۆتەوە، بێ بنەمایە. ڕۆحانی وتی: دەوڵەت بەڵێن دەدات بە خەڵک کە ئەرزی پێویستی وڵاتەکەمان دابین بکات و  خۆشبەختانە داهاتی ئەرزیی ئێران یەکجار زیاترە لە خەرج و بەرجە ئەرزییەکەی تا ڕادەیەک کە پێشبینی دەکرێ تا کۆتایی ئەمساڵ (١٣٩٦ی هەتاوی) داهاتی ئەرزیی ئێران بگاتە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلار.

سەرۆک کۆماری جەختی کرد: داهاتی ئەرزیی ئێران لە سەرجەم  خەرج و بەرجی ئەرزی یەکجار زیاترە و ساڵی داهاتوویش داهاتی ئەرزیی ئێران لەم ساڵەی ئێستایش زیاتر دەبێ.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە هەندێ کێشە و گرفتی سەردەمی بایکۆتەکان لە ئێراندا هێشتا هەر ماوە، رایگەیاند: بەشێک لەو کێشە و گرفتانە نەماوە و هەندێکیشیان هێشتا هەر چارەسەر نەبوون کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە مەسەلەی پێوەندیی ئێمە لەگەڵ بانکەکانی ناوچە و جیهان کە ئەو پێوەندییە هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستێکی باش.

لە دەسپێکی ئەم وتووێژەدا،  سەرۆک کۆمار بە پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی زەینەبی کوبرا (س) ، ئاورتێبەر بوونی گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە قەراخ ئاوەکانی چینی بە ڕووداوێکی تاڵ و دڵتەزێن لەم ماوەیدا باش کرد و وتی: دەوڵەت لێژنەیەکەی پێک هێناوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە.

شەشی ژانڤییەی ٢٠١٨ گەمییەکی بارهەڵگری چینی - هۆنگ کۆنگی لە قەراخ ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی چین لە گەمیی نەوتهەڵگری ئێرانی کەوت کە بە هۆی ئەو ڕووداوە گەمیی ئێرانی تەقیەوە و ئاوری تێبەربوو. ٣٢ ستافی گەمیی نەوتهەڵگریی ئێران (٣٠ ئێرانی و ٢ بەنگلادشی) لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست دا.

سەرپەیڤ