تۆمەت لێدانی نوێ فەڕانسا دژی بەرنامەی بەرگری مووشەکیی ئێران
دەوڵەتی فەڕانسا لە تۆمەت لێدانێکی نوێ دا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە هۆی پێ و شوێن گرتنی بەرنامەی مووشەکەکانی بالستیک .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی ئەلحەدەس ، وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسا ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکرانی بڕیارنامەی 2231 ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان . ئەو تۆمەت لێدانەی فەڕانسا لە حاڵێکدایە کە بڕیارنامەکە چاودێرە بەسەر چالاکی مووشەکیی بە ئامانجی بە دی هاتنی توانایی هەڵگرتنی چەکەمەنی ناڤۆکی . ئاژانسی نێونەتەوەنیی وزەی ناڤوکی تا ئێستا بە جاران ئاشتیانە بوونی چالاکی ناڤۆکی ئێرانی پشت ڕاست کردووەتەوە . دلودریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسا ئەمڕۆ دووشەمە وێڕای ئاماژە بە بەرنامەی سەفەری 5 مارسی خۆی بۆ تاران بانگەشەی کرد کە لەو سەفەرەدا سەبارەت بە پرسی مووشەکەکانی بالستیک یش لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی وتووێژ دەکات . بارام قاسمی وتوێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەو بانگەشەیەی لودریاان وتی تەوەری وتووێژەکانی سەفەری ناوبراو بە وردی دیار نیە . قاسمی جەختی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ هیچ وڵاتێک وتووێژی مووشەکی بەرگری نەبووە و نایشیبێت .