کانونی دوھەم 23, 2018 14:33 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتوەکان: ئێران زیاتر لە رادەی دیاری کراو ڕاژەکاری دەخاتە بەردەستی پەنابەران

سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران لە پارێزگای فارسدا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە رادەی دیاری کراو ڕاژەکاری دەخاتە بەردەستی پەنابەران و داکۆکییان لێ دەکات.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا؛ "ئێلێکساندەر کیشارا"  Alexander Kishara ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی "ئەفغانستان ناسی"دا لە شیراز ڕاشکاوانە رایگەیاند: کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران هاوکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات بۆ ئەوەی راژەکاری باشتر بخاتە بەردەستی پەنابەرانەوە.

سەرۆکی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران لە پارێزگای فارسدا دەوری کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەرانی بە دەورێکی داکۆکیکارانە هێنایە ئەژمار و وتیشی: لە یارمەتی دانی پەنابەراندا کۆماری ئیسلامیی ئێران دەوری سەرەکی دەگێڕێ.

"ئێلێکساندەر کیشارا"  Alexander Kishara  هەروەها وتی: بە پێی ستراتژییانەی کە لە نێوان ئێران، ئەفغانستان، پاکستان و کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران ڕێککەوتنیان لە سەر کراوە ، بایەخێکی تایبەت دەدرێ بە هەندێ بواری وەک پەروەردە، تەندرووستی و دەرمان و بژیوی پەنابەران.

سەرۆکی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران لە پارێزگای فارس ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە دەوڵەت و گەلی ئێران لەبەر داکۆکی لە پەنابەران بەتایبەت پەنابەرانی ئەفغان.

ئیستاکە زیاتر لە دوو ملوێن کۆچبەری ئەفغان لە ئێراندا دەژین.

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەردەوام بە ڕێزدانن بۆ ئەو ڕاژەکاری و خزمەتگوزارییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەیداتە پەنابەران، جەختیان کردووە ئێران دەرکەی خوێندگەکان، زانکۆکان، نەخۆشخانەکان و سنوورەکانی خۆی لە سەر پەنابەران کردۆتەوە؛ تا ڕادەیەک کە ئەم کەسانە هەر وەک خەڵکی ئێران ئەو ئیمکانات و  راژەکارییە بەکار دێنن.

سەرپەیڤ