کانونی دوھەم 23, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • نەوبەخت: توانای بەرگریی ئێران دانوستان هەڵناگرێ

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە توانای بەرگریی ئێران بۆ دانوستان ناشێ، وتی: کەس ڕێگەی پێ نادرێ دەسوەردان بکات لە پرسە بەرەڤانی و مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، محەممەد باقر نەوبەخت لەکاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە کە ئیدیعای کردبوو پاریس وتووێژگەلێکی لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی دەس پێ کردووە، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هیچ وڵاتێک لەبارەی پرسە مووشەکییەکانی دانوستانی نەکردووەو ناشیکات.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: بەهێزکرانی توانای بەرگریی مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرنامە بەرەڤانییەکانی ئێران بۆ وێنە بەرنامەی مووشەکی، هێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، ڕایانگەیاندووە، سیاسەتی بەرەڤانی و مووشەکیی ئێران بۆ بەرگریی لە وڵات و یارمەتیدان بە جێگیرکرانی ئاشتی، سەقام و ئاسایشی ناوچەیە.

واشنگتۆن و ژمارێک لە هاوپەیمانەکانی هەردەم خوازیاری ڕاگرتنی بەرنامە بەرگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.

ئەمریکییەکان و هاوپەیمانەکانیان ئیدیعا دەکەن، تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران لەدژ بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشە. ئەوە لەکاتێکدایە کە نەبیلە مسرالی وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا لەم دواییەدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی مووشەکیی ئێران ، پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) نییە.

سەرپەیڤ