کانونی دوھەم 23, 2018 20:41 Asia/Tehran
  • شەمخانی : ئەگەری وتووێژی هەمدیسان لە بەرجام نیە

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: بەرجام سەنەدێکی تۆکمەیە وبەهیچ لەونێک وتووێژی دوبارەی لەسەر ناکرێ.

عەلی شەمخانی دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێڕان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم لەبارەی کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ بەرەو ئاڵوزی بردنی بەرجام وتی: ڕیککەوتنی بەرجام لانی کەمی داواکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ریککەوتن لەگەڵ پێنج کۆ یەک دایە.

شەمخانی بە ئاماژدەدان بە کارشکینی ئەمریکا لەجێ بەجێ کرانی وادەو بەلینەکانی بەرجامی وتی: لە حاڵێکدا سەرەڕای پێبەندبوونی تۆکمە وتەواوی ئێران بە وادەوبەڵینەکانی خۆی ، هێشتا بەشێک لە   کرانەوە ئابووریەکان  کە دەبوا لە چوارچیوەی وادەو بەڵینەکانی ئەمریکا وتەنانەت ئوروپا بەدی بهاتا، ئەنجام نەبووە، قسەکردن لە بارەی پێداچوونەوەی بەرجام ، قسەکردنێکی پڕکێشانە و سەرچاوەگرتوو لە خەون وخەیاڵی سەرۆک کۆماری ئەمریکا یە.

نوێنەری رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی لە بارەی توانایی موشەکیی ئێرانیش وتی: توانایی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەگشتیی خۆماڵیانەیە وهەڵگیراو لە ئەزمون وتەجرەبەی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز ومەزلومیەتی گەلی ئێران لە دابین کردنی پیداویستیە سەرەتاییەکان بۆ بەرەڤانی لە بەرانبەر دەسدرێژ کاریە وڕیگا وڕیبازی گەشەی خۆی لە چوارچێوەی پێشپێگرتن لە بەرانبەر هەڕەشەکان بە دەسەڵات وتواناییەوە درێژە پێ ئەدات.

شەمخانی وتی: لە چوارچیوەی کۆدەنگی تۆکمە وتەواو ی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تاران هیچ جۆرە وتووێژێک لە بارەی مەسەلەی موشەکی وتوانایی بەرەڤانیانەی خۆی لەگەڵ هیچ وڵاتێک ناکات.

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نیشتمانی ئێران هەروەها وتی: کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە بە هیچ کلۆجێک بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبووەو هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ خراپ پێشان دانی بەهەڵەی ئاکار وڕەفتارەکانی پاوەجیی کۆماری ئیسلامی ئێڕان سەرچاوەگرتوو لە شکستی واشنتۆن وهاوپەیمانەکانی لە کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە   لەترۆریسم لە ناوچەدایە.

سەرپەیڤ