کانونی دوھەم 28, 2018 15:40 Asia/Tehran
  • بڕوجردی : ئەمریکا هەروا بە دوای  لاگری لە تیڕۆڕیستان لە سووریایە

سەرۆکی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران وتی : کردەوەی ئەمریکا نیشان ئەدات هەروا لاگری دەکا لە تڕوڕیست و ئاڵۆزی نانەوە و دابەشکرانی وڵاتانی ناوچە .

 عەلائەدین بروجردی  ڕۆژی یەکشەمە لە پەراوێزی دانیشتنی ئاشکرای مەجلسی شورای ئیسلامی  ئێران لە کۆڕی پەیامنێراندا  سەبارەت بە گەڵاڵەی دابەشکرانی سووریا  لە سێناریوی نوێ ئەمریکا وتیشی  کۆماری ئیسلامی ئێران لاگری دەکات  لە سەروەری خاکی سووریا  هەروا کە  لە ساڵانی   ڕابردووشدا   یەکێک لە لاگرانی بەرگری   لە خەڵک و وڵاتی سووریا بووە  و لە  بەشگەلێکیشدا بە ئاکام گەیشتووە . بەڵگەی  ئاشکرای  ناسراو بە واشنگتون ( ئەمریکا  ئینکلیز فەڕانسا عەرەبستانی سەعوودی  و ئەردەن )  بریتی لە سڕینەوەی  دەسەڵاتداریەتی  سەرۆک کۆماریەتی  ؛ نەبوونی  هێزمەندی  لە دەست حکومەتی ناوەندی و بە کار هێنانی قەیومیەتی  ڕاستەوخۆی  ڕێکخراوی نەتەوەکان بە سەر سووریایە . سەرۆکی کومیسیونی  ئاسایشی  نیشتمانی مەجلسی ئێران  وتیشی :  ڕەخنە لە کردەوەی  دوناڵد تڕەمپ و سیاسەتی ناوخۆیی و ناوچەیی  ناوبراو  بووەتە  پرسێکی  گشتداگر  چۆنکوو ئەمریکا  هەوڵ ئەدات  بە  یارمەتی    ڕژیمی  زایونی  سیمایەکی   نەرێنی  لە  ئێران  نیشان بدرێت . ناوبراو  هەروا سەبارەت بە  پەلاماری تورکیا  بۆ  سەر ناوچەی  عەفرینی سووریا وتی    کردەوەی  تورکیا   کاردانەوەی  کردەوەکانی  ئەمریکایە  چۆنکوو   ئەمریکیەکان  دوای  شکستی  پڕۆژەی داعش بە پێکهێنانی  ئەرتەشی   کوردی  سی هەزار کەسە  سەبارەت بە  دابەشکرانی  سووریا کار دەکەن .  پەلاماری  سەربازی  ئەرتەشی  تورکیا بۆ سەر شاری  عەفرین  لە پارێزگای حەڵەب  لە ژێر سەردێڕی چڵە زەیتون  لە بیست ژانویەی 2018 وە دەس پێکراوە  و هەروا  درێژەی  هەیە .

سەرپەیڤ