کانونی دوھەم 30, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • زەریف: بەڵگەکانی ترەمپ و هاوڕێکانی تەنیا دراوسێی داماوی ئێران و دار و دەستەکەی ڕازی دەکات

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی سێشەممە لە کاردانەوە بە شانۆی پڕوپاگەندەیی نوێی ئەمریکا دژ بە ئێران لە تویتەردا نووسی: لە ئیدارەی بەرهەم هێنەری هەواڵی ساختەدا، ترەمپ و یارانی هەوڵ دەدەن تا لە ڕێگای خستنە تەماحەوە و ئاراستە کردنی بەڵگەی ساختە لە لایەن دراوسێیەکی مژوڵی شەڕ، کەشێکی پڕ لە ترسان و تۆقان لە ئێران زاڵ بکەن بە سەر ئەنجومەنی ئاسایشدا بەڵام لە راستیدا ئەو کارەیان تەنیا هەر دراوسێی دامای ئێمە و دارەدەستە و هاوڕێکانی لە ئەنجام دانی جەنایەتی جەنگی ڕازی دەکات.

"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە فراوین خوانێکدا لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسائیشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە چالاکی ناپاوەجێکەر لە ناوچەکەدا و بانگەشەی کرد ئێران چەک دەنێرێ بۆ یەمەن.

ئەم فراوین خوانە لە لایەن "نیکی هەیلی" نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڕێ خرابوو.

"هەیلی" پێش ئەو وەڕێخستنی ئەو فراوین خوانە لە بەرچاوی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نیشان دانی چەن لەتکە ئاسنێک کە بانگەشەی دەکرد پاشماوەی مووشەکی ئێرانییە، شانۆیەکی پڕوپاگەندەیی نوێی دژ بە ئێران وەڕێ خستبوو.

"ترەمپ و هەیلی" پێشتریش بەردەوام بە بێ ئاماژە بە داکۆکیی چەکەمەنی واشینگتۆن لە عەرەبستان بۆ بۆردومان کردنی خەڵکی چەوساوەی یەمەن، ئێرانیان تۆمەتبار کردبوو بە تەیار کرانی ئەنسارووڵلای یەمەن لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەوەی عەرەبستان بداتە بەر پەلاماری مووشەکی.

عەرەبستان و ئەمریکا بەردەوام بانگەشە دەکەن ئێران چەک و مووشەک دەخاتە بەردەستی هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن و بەم کارەی بە قسەی ئەوان تەگەرە دەنێتەوە لە سەر ڕێگای چارەسەر کرانی قەیرانی یەمەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە "فەرحان عەق" جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان ١٤ی دێسەمبەری ڕابردوو و "جێفری فێلتمەن" Jeffrey  Feltman جێگری سکرتێری گستیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٩ی دێسەمبەری ڕابردوودا ئەو بانگەشەی واشینگتۆن و ڕیازیان ڕەت کردۆتەوە.

کاربەدەستانی یەمەنی بەردەوام رادەگەیەنن دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تەواو خۆجێی و ناوخۆییە و وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە بەڵام توانای بەرەڤانیی یەمەنییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

 

 

سەرپەیڤ