شوبات 01, 2018 15:45 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:ئەمریکا بە بەبارمتەگرتنی هەنگاوی هاوبەش داوای خەراج لە تاران دەکات

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی : ئەمریکا بە بەبارمتەگرتنی هەنگاوی هاوبەش داوای خەراج لە تاران دەکات.

حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیجی توییتڕەکەیدا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە هەڵوێستی دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی هەنگاوی هاوبەش ڕوو لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی: ئێڕە ڕیاز نییە کە بە سەمای شمشێر گیرفانی خەڵک ببڕێت و نیوملیارد دۆلار هەڵلووشێت.

حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەمەنی چل ساڵانی خۆی دا ڕێبازی ڕاوەستان و پێشکەوتن بەردەوام دەکات و بەوپەڕی دەستەڵاتەوە لە دەستهات و ئاسایشتی نیشتیمانی و دەستڕۆییشتوویی ئەرێنیی خۆی پاسەوانی دەکات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا 12ی ژانویە هەڵپەساردنی بایکۆتە ناوچەییەکانی ئێرانی درێژ کردەوە، بەڵام مەرجگەلێکی وەک گۆڕینی بڕگەکاتنی هەنگاوی هاوبەش، دەستڕاگەییشتن بە بنکە سەربازییەکان و بایکۆتی موشەکیانەی ئێرانی بۆ واز نەهێنان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دیاری کردو وتیشی: ئەگەر کۆنگرێس و ئەورووپا ئەم مەرجانە ڕەچاو نەکەن ، لە قۆناغی دواتردا هەڵپەساردنی بایکۆتەکان درێژ ناکاتەوەو واز لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دێنێت.

هەر لەم حاڵەدا فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران گەلێک جار وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە هەنگاوی هاوبەش هی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە، جەختیان کردووە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە شێوەی دوو قۆڵی ئامادە نەکراوەو ناکرێ گۆڕانی تیادا بەدی بێنی.

سەرپەیڤ