سێناریۆی تایبەتی ئێران لە کاتی چوونە دەری ئەمریکاییەکان لە هەنگاوی هاوبەش
وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی: ئێران سیناریۆیەکی تایبەتی هەیە بۆ لە کاتی چوونە دەری ئەمریکاییەکان لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا " حسەین نەقەوی حسەینی" ڕۆژی پێنجشەممە لە کاردانەوە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی هەنگاوی هاوبەشەوە، وتیشی: هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتننێکی نێو دەوڵەتییە کە هەموو وڵاتان پێبەندینی و دەبێ جێبەجێبکرێت.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێشەممە (٣٠ ژەنیڤەری) لە یەکەم وتاردانی ساڵانەی دا لە کۆنگرێس، جارێکی تر ڕێککەوتننی ناڤۆکیی لەگەڵ ئێرانی بۆ وڵاتەکەی بە کارەساتبار زانی و لە کۆنگرێس داوایکرد بەو " هەڵە سەرەکیانەی" ئەم رێککەوتنە ڕابگات.
وتە بێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی ئێران ، بە ئاماژە بەوەی کە کۆنگرێسی ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە "هەنگاوی هاوبەش" وەردات ، بەڕاشکاوی وتی: ئەگەر ئەمریکا پێبەندی ئەو ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییانە نەبێت کە تیایاندا بەشدارە،دەبێ وڵامدەر بێت بەرامبەر کۆمەڵگەی جیهانی . نەقەوی حسەینی هەروەها وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بزانێ کە ئێران هەڵەکانی پێش لە سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی دووپات ناکاتەوە .
ئەو وتیشی: کۆسپ نانەوەی ئەمریکا لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ڕێک و پێکی هەنگاوی هاوبەش کارتێکەری دەبێت لە سەر ئەم ڕێککەوتننامەیە ، کەوابوو دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ زیاتر لە ڕابردوو لەمەڕ دەربڕینی بیرو ڕای خۆی وریا بێت .