شوبات 07, 2018 19:03 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە تاران

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا و موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا سەبارەت بە ڕێگای جۆربەجۆری بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بە تایبەت لە بواری ئابووری و ڕۆشنبیری دا بیروڕایان گۆڕییەوە.

وتووێژ لە بارەی ڕەوشتی ناوچەکە لەوانە پێ و شوێن گرتنی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی سوچیی ڕووسیا لەمەڕ سووریا لەو تەوەرانەی دیکەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بوو.

مەولوود چاووش ئوغلو بڕیار وایە لەم سەردانەی دا چاوی بە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش بکەوێت و وتووێژی لەگەڵدا بکات.

سەرپەیڤ