شوبات 09, 2018 09:03 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا دەبێ لە هەموو بوارێکدا پەرە بستێنێ

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی کرد: پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا دەبێ لە هەموو بوارێکدا تا ئاستی ستراتژیک بەرز ببێتەوە.

"حەسەن ڕۆحانی" بە ئامادەیی دەربڕینی ئێران بۆ بەرز کردنەوەی یەکجار زۆری ئاستی پێوەندیی ئابووریی نێوان ئێران و  تورکیا وتی: جێبەجی کردنی خێرای پرۆسەی کەڵک وەرگرتن لە دراوی نیشتمانی دوو وڵات لە ئاڵ و وێری هاوبەشی ئابووری دەتوانێ ڕەوتی گەشەسەندنی پێوەندیی ئابووریی تارا _ ئانکارا خێراتر بکات.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئیران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەیەکی یەکجار زۆر لە ناوچەکەدا قازانج و بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا دەخاتە مەترسییەوە، رایگەیاند: بە سەرنج دانی ڕووانگە نزیکەکانی دوو وڵات لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هاوکاریی و ڕاوێژکاری سیاسیی هاوبەش دەبێ درێژەی هەبێ.

ڕۆحانی پەرەسەندنی هاوکاریی سێ لایەنەی ئێران، تورکیا و ڕووسیا لە پرسە ناوچەییەکانیشی بە پێویست زانی و بە ئاماژە بە هاتنە ئارای پێشنیاری سەرۆک کۆماری سێ وڵات لە ئەستەموڵ سەبارەت بە سووریا، پێشوازی کرد لە سە بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوەیە و خوازیاری راوێژی نێوان وەزیرانی سێ وڵات سەبارەت بە پلان و بەرنامەی کۆبوونەوەکە، تەوەرە سەرەکییەکانی باس و وتووێژ و هەروەها کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوە سێ لایەنەیە بوو.

سەرۆک کۆماری تورکیایش لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا بە پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەرۆک کۆمار و گەلی ئێران خوازیاری گەشەپێدان و قووڵتر کردنی پێوەندییەکانی تاران _ ئانکارا لە هەموو بوارە دڵخوازەکانی دوو لایەن بوو.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان جەختی کرد: دەکارهێنانی دراوی نیشتمانی لە ئاڵ و وێڕی ئابووری بۆ ئێران  و تورکیا گەلێک گرینگە و دەتوانێ ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی یەکجار زۆری ئاستی هاوکاریی ئابووریی تاران _ ئانکارا.

سەرۆک کۆمارتی تورکیا بە ئاماژە بە هاوبیر و ڕا بوونی ئێران و تورکیا لە زۆربەی پرسەکانی ناوچە و جیهانیش وتی: ئەو هەڕەشە و مەترسییانەی ئەمدواییە لە ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە گرینگایەتیی هاوکاریی نزیکی تورکیا و ئێران زیاتر دەردەخات.

سەرپەیڤ