شوبات 10, 2018 12:48 Asia/Tehran
  • دەسکەوتە کانی ئێران لە بواری هێزی بەرگری لە پاش ئینقلابی ئیسلامی

ئەرتەشی ئێران لە سەردەمی پێش شۆڕشی ئیسلامی، گرێدراو و لە ژێر دەسەڵاتی ئەمریکاییەکاندا بوو. ئەرکی هێزی بەرگری وڵات لە پەیوەندی لەگەڵ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دیاری کرا بوو. زۆربەی کەلوپەلە سەربازییەکانی ئەرتەش لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە هاوردە دەکرا و هەزاران ڕاوێژکار و موستەشاری سەربازی لە ئێراندا بوون.

بە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران، سیستەمی بەرگری و ئاسایشیی وڵات بە گشتی تووشی گۆڕان هات و لەگەڵ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی، ڕێکخراوەگەلێکی دیکە وەکوو سپای پاسداران، بەسیج و کومیتەی ئینقلابی ئیسلامی دامەزران. ئەزموونەکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆز و گیانبەختکەرییەکانی بووە هۆی ئەوەی ئەمڕۆکە، کۆماری ئیسلامی لەباری دەسەڵات و هێزی بەرگرییەوە، لە ئاستێکی باڵادا بێ.
هێز و دەسەڵاتی بەرگری کۆماری ئیسلامی، هەڕەشە و گوڕەشەکانی لە دژی ئێران پووچەڵ کردووەتەوە و هەمووان دەزانن کە هیچ وڵاتێک ناوێری دەسدرێژی سەربازی بکاتە سەر ئێران.

نموونەگەلێک لە دەسکەوتەکانی ئێڕان لە بواری هێزی بەرگری:

سازکردنی هەموو جۆرە تۆپی میانهاوێژ و دوورهاوێژی زەوی بە زەوی و زەوی بە ئاسمان

سازکردنی مووشکی کورت هاوێژ، میانهاوێژ و دوورهاوێژ و بالستیک لە دەستەی جۆراوجۆر

سازکردنی هەموو جۆرە چەکی سەرشانی دژەئاسمانی

سازکردنی چەشنەکانی ئۆتۆمبیلی سەربازی، نەفەربەر، دەبابە و هەموو جۆرە چەکی دژەدەبابە

ساز کردنی پاپۆڕی سەربازی و گەمیی تووند ڕەو

ساز کردنی هەموو جۆرە مووشەک و ئەژدەری لێوارە بە دەریا و دەریا بە دەریا

ساز کردنی فڕۆکەی سەربازی بە فڕۆکەوان و بێ فڕۆکەوان و کۆپتەریش

 

پێشکەوتی بەرچاو لە بواری شەڕی ئەلەکترۆنیکی و سایبری

ساز کردنی سیستەمی پاوەجێ، گەڕۆک و ژێرخانی، بۆ هاویشتنی مووشەک و بەتایبەت مووشەکی باڵستیک

ساز کردنی سیستەمی زۆر پێشکەوتووی دژەئاسمانی وەکوو S200

ساز کردنی هەموو جۆرە شوێنگر و ڕاداری پێشکەوتە

هێزی بەرگری ئێران، نەک تەنیا لە هۆکارە گرینگەکانی دابین کردنی ئاسایشی نیشتمانییە بگرە دەسکەوتەکانی ئەم بوارە، هاوکێشەکانی دەسەڵاتیشی لە ناوچەکەدا بە قازانجی هاوپەیمانەکانی کۆماری ئیسلامی گۆڕاوە.پێشکەوتی زانستی و تەکنۆلۆژیایی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاش شۆڕشی بەشکۆی ئیسلامی، زۆر بەرچاو بووە و ئەم پێشکەوتانە هەمووی بە هۆی ورەی متمانە بە خۆ، بوێری و بەڕێوەبەرایەتی جیهادییەوە دەستەبەر کراوە. شایانی ئاماژەیە هەموو ئەم دەسکەوتانە لایەنی بەرگرییان هەیە و بۆ ڕێگری کردن لە دەسدرێژی دوژمنان دابین کراون.

 

 

 

سەرپەیڤ