شوبات 10, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • پەسندانی شیکارێکی ئەمریکی لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

لەسەروبەندی سی و نۆیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامیی ئێران، شرۆڤەکارێکی ئەمریکی وتی: پاش نزیک بە چل ساڵ، ئێران بووە بە ڕێبەری ناوچە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، دین هەندرسۆن نووسەر و شیکاری ئەمریکیی پرسە ژێئۆپۆلتیکییەکان وتی: ئێستا چوار دەیەیە کە شۆڕشێکی جەماوەریی ئێران بەسەر سیاسەتگەلی زاڵێتی خوازانە زاڵبووەو نیزامێکی سەربەخۆ و بەگوێرەی داوای زۆرینەی جەماوەر دامەزراوەو بووەتە سەرچەشن و مۆدێل بۆ زۆرێ لە گەلانی جیهان.

دین هەندرسۆن وتی: سەربەخۆیی ئێران لە ئەمپریالیزمی ڕۆژاوایی وەک هەڕەشەیەکی ڕوو لەگەشەیە کە پاشایەتییە دەسنیاکانی کەنداوی فارسی دەترساند.

ئەو شیکارە ئەمریکییە وتیشی: داکۆکیی ئێران لە وڵاتانێکی وەک ڤێنزۆئێلا، کوباو سووریا یارمەتیدەر بووە لەپێناو هێنانەدی جەمسەرێک کە دەتوانێ بەدەر لە ڕێکارنامەی نامونسیفانەی نێودەوڵەتی دەوام بێنێ.

دین هەندرسۆن بەئاماژە بەوەی کەئێران یەک لە باشترین مۆدێلگەلێکە کە بۆ گۆڕانکارییە شۆڕشگێڕییەکان لەجیهان پێویستی پێی هەیە، وتی: میدیا رۆژاواییەکان توانای خۆیان بۆ بێ ئاگادار ڕاگرتنی هەموو جیهان لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیان دەکار گرتووە.

ئەو نووسەرە ئەمریکییە وتیشی: رۆژاواییەکان هەرکات کە لەئێران هەواڵێک بڵاو دەکەنەوە، دوژمنکارانە ئەوکارە دەکەن بەڵام بەپێچەوانەکەی، زۆرێ لە خەڵکی جیهان ئێستا ئێران وەک ڕێبەرێک دەبینن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی جێی داکۆکیی ڕۆژاوا.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یانزەی فێڤرییەی١٩٧٩(٢٢ی بەهمەنی١٣٥٧ی هەتاوی) بەڕێبەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر رژیمی پەهلەوی سەرکەوت.

سەرپەیڤ