شوبات 10, 2018 22:58 Asia/Tehran
  • دەسکەوتەکانی ئێران لە بواری خانە بنەڕەتییەکان

40 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا تێپەڕیوە و پێشکەوتی بەربڵاو لە بواری زانستی و پزیشکیدا دەستەبەر کراوە.

بەشێک لەم سەرکەوتنانە پەیوەندی هەیە بە توێژگەی ڕۆیانەوە کە لە 8 ی جوەزەردانی 1370 ی هەتاوی وەکوو ناوەندی عەمەلیاتی و نەشتەرگەری بچووک، بە ئامانجی چارەسەری و دەرمانی ژن و مێردە نەزۆکەکان و توێژینەوە لە بواری زانستەکانی هاوپەیوەند لەلایان خوالێخۆشبوو دکتۆر سەعید کازمی ئاشتیانی و تاقمێک لە توێژەران و هاوکارەکانی لە جیهادی زانکۆیی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕۆنرا.

بە دونیاهاتنی یەکەم منداڵ بە هۆی دووگیانی تاقیگەیی یان IVF

دە ساڵ چالاکییە زانستییەکانی خوالێخۆشبوو دکتۆر سەعید کازمی ئاشتیانی و هاوکارەکانی لە توێژگەی ڕۆیان گەلێک دەسکەوتی بەدواوە بوو وەکوو بە دونیا هاتنی یەکەم منداڵ بە هۆی دووگیانی تاقیگەیی، کەڵک وەرگرتن لە خانە بنەڕەتییەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی دڵ کە بە هۆی جەڵتە وەدی دێن و هەروەها چارەسەری کێشەکانی گلێنەی چاو بۆ یەکەم جار لە وڵات و دامەزرانی یەکەم بانکی تایبەتی خوێنی بەندی نێوکی ساوایان.

بە دونیاهاتنی یەکەم منداڵ بە هۆی دووگیانی تاقیگەیی یان IVF

گۆڕینی خانە ئاساییەکان بە خانی بنەڕەتی

هەوڵدان لە پێناو گۆڕینی خانە ئاساییەکان بە خانی بنەڕەتی، جیاکردنەوەی خانە بنەڕەتییەکان لە خانەکانی "ئەنسولین ساز، خانی جەرگ و دەمارەکان"، جیا کردنەوەی خانە بنەڕەتییەکانی گەورەساڵان و گۆڕینیان بە خانی ئێسک بە ئامانجی چارەسەری بۆ نەخۆشییەکانی ئێسک و لەوانە سەوەفان، هاوچەشن سازی بە کەڵک وەرگرتن لە خانە بنەڕەتییەکان کە لە کردەوەدا بە هاوچەشن سازی مەڕێک بە ناوی "رۆیانا" بە ئەنجام گەیشت، هەوڵدان لە پێناو هاوچەشن سازی بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییانە وا بە هۆی خراپ کار کردنی خانەکانەوە وەدی دێن و هەروەها، بەرهەمهێنانی شیری هەڵگری پرۆتەئینەکانی پێویستی مرۆڤ وەکوو ئەنسوولین، لەو گەڵاڵانەیە وا لە توێژگەی رۆیاندا بەڕێوە چوون یاخود لە حاڵی بەڕێوەچووندان.

گۆڕینی خانە ئاساییەکان بە خانی بنەڕەتی

بەرهەمهێنانی گێسکەکانی هەڵگری ژێنی بەرهەمهێنەری پرۆتەئینی نوێی مرۆڤی

لە دایکبوونی "شەنگول" و "مەنگول" گیسکی هەڵگری ژێنی بەرهەمهێنەری پرۆتەئینی نوێی مرۆڤی، ئاڵقەکانی هەوڵ و تێکۆشانی چەند ساڵەی لێکۆڵەرانی توێژگەی رۆیانی لە بواری بەرهەمهێنانی مەڕوماڵات وەکوو بیۆرێئەکتۆری بەرهەمهێنی دەرمانەکان بە ئەنجام گەیاند.

بەرهەمهێنانی گێسکەکانی هەڵگری ژێنی بەرهەمهێنەری پرۆتەئینی نوێی مرۆڤی
یەکەم گیانلەبەری هاوچەشن کراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێراندا هاتە سەر دونیا

لێکۆڵەرانی توێژگەی ڕۆیان هەروەها توانیان لە ساڵی 85 بە وەدونیا هێنانی "رۆیانا" یەکەم گیانلەبەری هاوچەشن کراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانیان دەستەبەر بکەن کە ئەم مەڕە هەتا ساڵی 88 ی هەتاویش ژیانی بەردەوام بوو.

یەکەم گیانلەبەری هاوچەشن کراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێراندا هاتە سەر دونیا

ئەم لێکۆڵینەوانە بەوەندە کۆتایی پێ نەهات، بەڵکوو بە وێڕای پەرەسەندنیان، دەسکەوتگەلێکی نوێی دیکەش پێشکەشی کۆمەڵگای زانستیی وڵات کرا. هەموو ئەم پێشکەوتنانە لە سای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بەرهەم هاتووە، پێشکەوتگەلێک کە پلەوپایەی زانستی زۆر باڵای بۆ ئێران لە ئاستی جیهاندا دەستگەبەر کردووە.

 

 

سەرپەیڤ