شوبات 11, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەشداری بەشکۆی خەڵک لە ڕێپیوانی ٢٢ی ڕێبەندان وەڵامێکی گورچکبڕ بە پیلانگێرییەکانی ئەمریکاییە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: بەشداری بەشکۆی گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، وەڵامێکە بە پیلانگێرییە نوێکانی ئەمریکا دژ بە گەلی ئێران و جم و جۆڵی زایۆنییەکان لە ناوچەکەدا.

"حەسەن ڕۆحانی" ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێگای ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی خەڵکی تاران و لە کۆڕی هەواڵنێراندا، بە ڕێزگرتن لە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری ئێران لە ڕێپیوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە سەرانسەری ئێران، راشکاوانە رایگەیاند: ئەم بەشدارییە بەربڵاوە ڕاگەیاندنی یەکێتی و یەکپارچەیی ئێرانییەکان و پەیمان نوێ کردنەوەیە لەگەڵ ئیمام خومەیننی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ درێژەدان بە ڕێگا و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دەبێ لە ساڵی داهاتوودا سەرکەوتنی هەموو کەرت و گۆڕەپانەکانی ئێران لە پێش چاوی دوژمنان و ناحەزانی گەلی ئێران بکەینە جەژن.

ئایەتووڵڵا "سادق ئامولی لاریجانی" سەرۆکی دەزگەی دادی ئێرانیش لە کۆڕی تارانییەکانی بەشدار لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان بە هەواڵنێرانی گوت: بەشداریی بەشکۆی خەڵک لە ڕپێوانی ٢٢ی ڕیبەندان، لەگەڵ ئەوەی کە دەسەڵاتدارێتیی کۆمارت ئیسلامیی ئێران دەخەنە بەرچاوی هەموو جیهان، وەڵامێکی گورچکبڕ دەدەنەوە بە هەموو هەڵیت و پەڵیت و پیلانگێرییەکانی دوژمنان لە ساڵانی ڕابردوودا.

ئایەتووڵڵا ئەحمەد جەنەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەریش لە کۆڕی بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانانە لە تاران وتی: گەلی ئێران لە یەک وشەدا یەکدەنگە و ئەویش دروشمی نەمان بۆ ئەمریکایە، لەبەر ئەوەی کە گەلی ئێران دوژمنی ئەمریکا و زوڵم و زۆرە.

سەردار سەرتیپ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش لە وتاردانەکەیدا لە کۆڕی بەشداربووانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان لە کرمان هەڵکەوتوو لە باشوری ئێران، وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەردەمێکدا سەرکەوت کە جیهان لە ژێر دەستی دەسەڵاتی دووجەمسەریدا بوو و حکومەتی ئەو کاتەی ئێرانیش هەوڵی دەدا ئێران لە ئۆمەتی ئیسلامی و جیهانی ئیسلام دابڕێ و بەرەو یەکێتی و یەکبوون لەگەڵ ڕژێمی ئیسراییلی ببات.

سەرپەیڤ