شوبات 14, 2018 13:25 Asia/Tehran
  •  کاربەدەستی پاکستانی : ئێران وەکوو دەستەڵاتی ناوچەیی هاتۆتە کایەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی ویالایەتی خەیبەر پەختوونخوای ل پاکستان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێو ڕەسمی جەژنی سی و نۆهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لە پیشاوەر وتی،کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەمیی ئێستا وەکوو دەستەڵاتی ناوچەیی هاتۆتە کایەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  ئیرنا ، "ئەسەد قەیسەر" لەم ڕێو ڕەسمە دا وتیشی: ئێرانی  ئیسلامی توانیوێتی سەرەڕای کێشە جۆر بە جۆرەکان بە تایبەت بایکۆتە زاڵمانەکانی  رۆژ ئاوا ، بواری گەشە و پێشکەوتنیی ئابووری خۆی فەراهەم بکات.

 سەرۆکی ئەنجوومەنی ویالایەتی خەیبەر پەختوونخوای پاکستان هەر وەها ئاماژەی کردە پێوەندییە باشەکان و هاوبەشییەکانیی دووگەلی پاکستان و ئێران و خوازیاری کەڵک وەرگرتنی پاکستان لە ئەزموونەکانیی ئێران بووە لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی وەکوو کشتو کاڵ، رۆنانی هازگەی کارەبای ئاوی و کەڵک وەرگرتن لە کانگاکان لەم ویلایەتە دا .

 لەم ڕێو ڕەسمە ژمارێک  لە زانایان و مامۆستایانی زانکۆکانیی پیشاوەر، ئێرانییەکانیی دانیشتووی ئەو ناوچەیە و ژمارێکی زۆر لە دۆستدارانی شۆرشی  ئیسلامی بەشداریان بووە .

 شۆرشی ئیسلامی ئێران ١١ فیڤرییەی ١٩٧٩(٢٢ رێبەندانی ١٣٥٧ هەتاوی)   بەڕێبەری  حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ڕژێمی پالەوی بە سەرکەوتن گەییشت.

 

سەرپەیڤ