شوبات 16, 2018 08:01 Asia/Tehran
  • وەهم و خەیاڵی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گۆڕانی کۆهەنگاو( برجام )

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێ کەم وکوڕییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران(کۆهەنگاو-برجام ) چارەسەر بکات.

عەبباس عێراقچی یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە لەکاردانەوە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ گۆڕینی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(برجام)، وتی: دەسپێکرانەوەی دانوستان، گۆڕینی بڕگەکانی ڕێککەوتن، و یان زیاد کرانی پەیوەستکراو بە ڕێککەوتنەکەو هەر لێکدانەوەیەک کە بەکاری دەبەن، نامومکینە.

سێرگئی ریابکۆف یاریدەری وەزیری دەروەی ڕووسیاش بەئاماژە بەوەی کە هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنێکە کە سەبارەت بە هاوسەنگیی و بەرژەوەندییەکانی زۆر بیرکراوەتەوە، وتی: مۆسکۆ لەمەڕ نەگۆڕبوونی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، شێلگیرانە لەتەنیشت دۆستانی ئێرانیەتی.

ڕێکس تەیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە لەبەیرووتی پایتەختی لوبنان هەروەها بە دەسوەردان لەکاروباری ناوخۆی ئێران ئیدیعای کرد، دەبێ بەرنامەی مووشەکیی بالستیکی ئێران لەبەرچاو بگیردرێ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا درێژە دەدات بە چالاکی لەبواری بەرنامەی مووشەکیی بالستیک.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆکاروباری نێودەوڵەتی رۆژی چوارشەممە لەکاردانەوە بەهەوڵی ئەمریکا بۆ دانوستان لەبارەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران وتی: چێکردنی مووشەک و پێشکەوتن و تۆکمەکرانی هیچ پەیوەندییەکی بەبیانییەکانەوە نییە.

عەلی ئەکبەر وەلایەتی وتی: موشەک کەرەستەیەکی بەرەڤانییەو هەروڵاتێک بەسەرنجدان بە بارودۆخ و ڕەشەکەی، ئیمکاناتی بەرەڤانی خۆی هەڵدەبژێرێ.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوەتیبەگوێرەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لەمەڕ چێکردنی مووشەک بەئامانجی بەرگریی کردنی تۆکمە و تەواو لە خۆی وەک وڵاتانی دیکە بەرەڤانی لە وڵاتەکەی دەکا.

سەرپەیڤ