شوبات 16, 2018 18:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری هێزە داگیرکەرە زایۆنییەکان بۆسەر تیمی هەواڵیی کەناڵی ئەلعالەم لە ڕاموڵڵا

هێزە داگیرکەرە زایۆنییەکان هێرشیان کردەسەر تیمی هەواڵیی کەناڵی ئەلعالەمی رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە گوندی مەزرای رۆژاوایی لەباکووری راموڵڵا هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، داگیرکەرانی زایۆنیست لەو هێرشەدا لە بۆمبی گازی بۆ کردنەئامانجی تیمی هەواڵیی ئەلعالەم کەڵکیان وەرگرت.

لەو هێرشەی داگیرکەرانی زایۆنیست بۆسەر تیمی هەواڵیی ئەلعالەم، سەماح ئەلکەحلە پەیامنێری ئەلعالەم و مستەفا بەرغوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دەسپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستین بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە ڕەوتی یازدەهەمین هەینیی تووڕەیی پاش بڕیاری دژە قودسی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕووی دا.

سەرپەیڤ