شوبات 16, 2018 21:17 Asia/Tehran
  • وەڵامدانەوە بە هەراوهۆریای دوژمنکارانە لەبارەی خۆکوژیی تاوانبار بە سیخوڕیی لەئێران

ناوەندی مافی مرۆڤی دەزگەی دادی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێکخراوی نەتەوەکان واچاوەڕوانی دەکرێ وشداریی بدات بەو وڵاتانەی ئامانجی دوژمنکارانەیان لەژێر ناوی "بەرەڤانیکاری ژینگە".

ناوەندی مافی مرۆڤیی دەزگەی دادی ئێران رۆژی هەینی لە وەڵامدانەوە بە چەواشەکاریی بەرفراوان، نادێکۆمێنتی و دوژمنکارانە لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە خۆکوشتنی"کاووس سەیید ئیمامی" کە بەتاوانی سیخوڕیی کردن لەژێرناوی چالاکییە ژینگەییەکان لە زینداندا بوو، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

لەبەیاننامەی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران هاتووە: ڕێکخراوی نەتەوەکان و دەزگەکانی پەیوەندیدار و یەکە جەماوەرییەکان(ئێن جی ئۆ) دەبێ وێڕای ڕێزدانان بۆ سەروەریی وڵاتانی ئەندام، پێش هەرچەشنە لێدوانێکی فەرمیی پرسەکە لەگەڵ وڵاتی هاوپێوەندا باس بکەم و ڕای فەرمیی ئەو وڵاتە بپرسن.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاندووە: ئێران، وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی پێویستیی داکۆکی و گەشەپێدانی چالاکییە ژینگەییەکان، لەمەڕ قۆستنەوەی ئەو چالاکییانە بۆ ئامانجگەلی دوژمنکارانە بەتایبەت دەسدرێژکارییە سەربازییەکان و هەوڵە تیرۆریستییەکان، وشداری دەدا و پلەو پێگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و دەزگە پەیوەندیدارەکانی ، قوربانی ڕاستەقینەی ئەو کەڵک وەرگرتنە ناڕەوا ونایاساییەن.

ئەو بەیاننامەیە ئاماژەی کردۆتە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە چالاکییە تیرۆریستییەکان لەژێر ناوی"بەرەڤانیکارانی مافی مرۆڤ" و ڕایگەیاندووە: لەساڵانی ڕابردوودا گرووپە تیرۆریستییە زۆر مەترسیدارەکانی وەک مونافقین، پەژاک، کۆمەڵەو ریگی تاوانی جۆراوجۆریان لەدژ شارومەندانی بێتاوانی ئێرانی ئەنجام داوەو لە ڕاپۆرە فەرمییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان وەک بەرەڤانیکارانی مافی مرۆڤ داکۆکیان لێکراوە.

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، جەختی کردووە: ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران بەرەڤانی لە مافی یەکە یەکەی شارومەندەکانی بۆ وێنە تاوانباران، حوکمدراوانی دادگەکان و زیندانیان لەوێنەی ئەرک وبەرپرسایەتییەکانی خۆی دەزانێ و بەوردیی و هاوکاری لەگەڵ ناوەندە دادەوانییەکان ئەو بەرپرسایەتییە پێوشوێن دەگرێ.