شوبات 17, 2018 16:52 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی پازدە بەڵگەی هاوکاری نێوان ئێران وهیندستان

کۆماری ئیسلامی ئێران وهێندستان بۆ قوڵ بوونی ئاستی پێوندیە هاوبەشەکان، پازدە بەڵگە وڕێککەوتننامەی هاوکاری یان مۆر کرد.

ئەم سەندو یادداشتە ڕێککەوتنەیەی  هاوکاری ڕۆژی شەممە لە دێهلی نوێ وب ەئامادەبوونی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران و" نارندامودی" سەرۆک وەزیرانی هێندستان لە لایەن کاربەدەستانی پایەبەرزی دوو وڵات مۆرکرا. ڕێککەوتن نامەی دووری کردن لە گرتنی ماڵیاتی دووهێندە ، یادداشتی ڕێککەوتنی هەڵوەشانەوەی ڤیزاوپاساپورتی سیاسی، یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکاری لە بواری کشت وکاڵ ، یادادشتی ڕێککەوتنی هاوکاری لە بەشی ئابتی دامپینگ، یاداداشتی ڕیککەوتنی بەرێوەبەرایەتی کاتیی فازی یەکەمی بەندەری یەکەمی چابەهار، یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکاری نێوان کۆمپانیای پوستیی ئێران وئیدارەی پوستی هێندستان وڕیککەوتنا نامەی هاوکاری نێوان مەعاونەتەکانی کاروباری ژنانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ووەزاڕەتی کاروباری ژنانی هیند لەوان ڕێککەوتن نامەی مۆرکراوی نێوان ئێران وهێندستانە/. ئێران وهێندستان هەروەها لە بوارەکانی دانەوەی تاوانکارانی کاروباری کونسۆلی ، هاوکاریەکانی دادەڤانی لۆە کاروباری مەدەنی وتیجاری ، هاوکاریەکانی بیهداشتی ، دەرمان لەنێوان وەزاڕەتخانەکانی بیهداشت وتەندوروستی دوو وڵات وهاوکاری لە بەشی تبی سوننەتی نێوان وەزاڕەتی تەندوروستی ئێران ووەزاڕەتی تبی سوننەتی هێندستان ، یاداداشتی ڕێککەوتنیان مۆر کرد. یادداشتی ڕیککەوتنی دەرکرانی پاساپورتی ئیلکترونیک ، یادداشتی ڕێککەوتنی هاوکاری ژۆری بازرگانی ئێران لەگەڵ ژۆری بازرگانی " فیکی" یادادشتی ڕێککەوتنی هاوکاری ژۆری بازرگانی ئێران لەگەڵ ژۆری بازرگانی " ئاسوچم" ویادداشتی ڕیککەوتنی ژۆری بازرگانی ئیران لەگەڵ ژۆری بازرگانی پی ئیچ دی چمبر، یش لە بەڵگەو سەنەدەکانی مۆرکراوی نێوان کاربەدەستانی پایەبەرزی ئێران وهێندستانە. دیداری ڕەسمی سێ ڕۆژەی ڕۆحانی لە هێندستان لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی  بە  حەیدەرئاباد لە باشووری ئەم وڵاتە دەسپێکرا.

سەرپەیڤ